نادرفتوورەچی وەرگێڕ ، رۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنی بە تاوانی لەقاودانی گەندەڵیی ماڵی، بەپێی شکایەتی محەممەد ئیمامی ئامادەکاری زنجیرە فیلمی “شهرزاد” لە بەردەم دادگا ئامادەبوو، بەڵام بە هۆی نەبوونی توانایی ماڵی لە دانانی بارمتە، ڕەوانەی زیندانی فشافوویەی تاران کرا.
نادرفتوورەچی پێشتر باسی لە گەندەڵیی ماڵی لە سەندووقی پاشخانی فەرهەنگییانی کردبوو و بڵاویشی کردەوە کە تێچووی زنجیرە فیلمی “شهرزاد” بە شێوە نایاسایی لە سەندووقی پاشخانی فەرهەنگییەکان دزی کراوە.
نادر فتوورەچی دزی گەورەی ١٣٠٠ میلیاری لە قاوداو، بۆ ئاگادار کردنەوەی ڕای گشتی، کەمپەینی “نا بۆ فیلمی شهرزاد”ی پێکهێنا و، ئەمەش بۆتە هۆی تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر ئەو رۆژنامەنووسە.
شیاوی باسە دەسبەسەرکردنی ئەو رۆژنامەنووسە لە هەلومەرجی ئێستا کە خەڵکی بە نیسبەت گەندەڵیی ماڵی ئیداری لە ئێران وەزاڵەهاتوون، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەی هەبووە و مەحموود سادقی نوێنەری شاری تاران لە ئاکانتی فەرمیی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاندووە: دیسان لەجیاتی دەسبەسەر کردنی گەندەڵەکان، لە قاودەری گەندەڵی دەسبەسەر کرا، ئەگەر تا نیوەڕۆ ئەو رۆژنامەنووسە ئازاد نەکرێ، بەڵگەکانی تایبەت بە گەندەڵیی ماڵی پێوەندیدا بە سەندووقی پاشخانی فەرهەنگییەکان بڵاو دەکەمەوە