كۆمیسیۆنی پیشەسازییەكانی مەجلیس دهڵێ كە سەدی ١٨ی پیشەسازیی ئەم وڵاتە بە تەواوی لە كار كەوتووەو سەدی ٣٦ی کارگهو کارخانهکانیش بە زهرفییهتی كەمتر لە سەدی ٥٠ یان كار دەكەن.
ڕووحوڵڵا عەبباسپوور ڕژی یهکشهممه لە كۆبوونەوەی ڕێزلێنان لە سەنعەتكارە نموونەكانی پارێزگای قەزویندا ڕایگەیاند: سەدی ٨ی گرفتەكانی کارگهو کارخانهکان بەهۆی نەبوونی نەغدینهییهوهیه.
وتەبێژی كۆمیسیۆنی پیشەسازییەكانی مەجلیس پشتڕاستی كردەوە: لە پیشەسازییە بچووكەكاندا ٣٢ هەزار و ٥٣٠ کارگه گەیشتبوونە ئاستی بەرهەمهێنان كە ٦ هەزار و ٢٣٩ ی کارگهیان، كە بەرامبەرە لەگەڵ سەدی ١٨ی کارگهو کارخانهکان بە تەواوی لە كارو چالاكی كەوتوون و ١٠ هەزار و ١٨٣ کارگهی دیكەش كە دەكاتە سەدی ٣٦ی كۆی گشتیی کارگهو کارخانهکان نیوە چالاكنو به کهمتر له نیوەی زهرفییهتی خۆیان خەریكی وەبەرهێنانن.
عەبباسپوور لە درێژەدا گوتی: لە بوودجەی ساڵی ڕابردوودا ٥٠ میلیارد تمەن لە سندووقی گەشە لە ڕێگەی ئازادكرانی سەرچاوە نەوتییەكانەوە بۆ بەرهەمهێنان تەرخان كرا و ساڵانە سەدی 3ی زیادیش پێشبینی كرا كە ئەمساڵیش بەهۆی قهیرانی ماڵیی دەوڵەت نهخراوهته بواری جێبەجێ کردنهوه.
لەم كۆبوونەوەیەدا عەلی محەممەد زەمانی سەرۆكی ماڵی پیشەسازی و كانزای پارێزگای قەزوین وێڕای ئاماژە بە گیروگرفتی سەنعەتكاران گوتی: قاچاغی كاڵاو هاوردەكان بە شێوەی سەرەڕۆیانە پشتی بەرهەمهێنانی نێوخۆیی شكاندووە.
زەمانی هەروەها گوتی: لە حاڵێكدا كە ٢٠ هەزار کارگهو کارخانهی پیشەسازیی نیوەتەواو لەم وڵاتە ههن کهچی، دیسانهکهش مۆڵەتی دیكە به کردنهوهی کارگهی دیکه دهدرێ و بەرهەمهێنانی زیاتر لە ڕێژەی پێویست داڵغەیەكی دیكەیە كە سەنعەتكارانی ئەم وڵاتە تووشی قەیران دەكا.