حوسێن ڕاغفەڕ ئابووریناسی ئێرانی لە کۆبوونەوەیەکی ئابووری کە لە شاری ئیسفەهان بەڕێوەچوو، بە نیسبەت دۆخی خراپی ئابووریی ئێران و خەمساردی بەرپرسان هاواری لێ هەستاو، گوتی: نازانم بە چ زمانێک هوشداری بدەم بە کاربەدەستان، کە دۆخی ئێران قەیراناوییەو مەترسیدار.
ڕاغفەڕ بە خستنەبەرباسی سیستەمی ئابوورییئێران بە تایبەتی دوای کۆتایی هاتنی شەڕی ئێران و، عێڕاق لەو بارەوە لە روانگەی خەسارناسییەوە ڕەخنەی لە کاربەدەستان و، سەرجەم دەوڵەتە دەسەڵاتدارەکان گرت و گوتی: دوای کۆتایی هاتنی شەڕی ٨ساڵە روانگەی ئایدۆلۆژیای کۆماری ئیسلامی گۆڕانی بەسەرهات، لە روانگەی چەوساوە مێحوەرەوە ، بۆ بە ئایدۆلۆژیای پاڕاستنی سەرمایە و، کەرتی تایبەت بۆ بە کەرتی تاکەکەسەکان و، بە کەسانی نیزیک بە بەرپرسانی رێژیم سپێردرا نەک خەڵکی بەرهەمهێنەر.
حوسێن ڕاغفەر ئابووریناس و لێکۆڵەری بواری هەژاری و مامۆستای زانکۆ لە باوەڕە دایە، کە لە ساڵی ٦٣ هەتاوی تا سەردەمی دەوڵەتی ئەحمەدی نژاد رەوتی هەژاری لە ئاستی ئێراندا خێرای بە خۆیەوە بینیوەو هەرساڵە ٢ دەرسەد بە چینی بێدەرتان زیادی کردووە و هۆکارەکەشی بۆ نادادپەروەی کۆمەڵایەتی لە ئێران دەگەڕێتەوە.
ناوبراو بە باس کردن لە گرفتە ئابوورییەکانی ئێران بەتایبەتی لە هەلومەرجی ئێستای دراوی ئێرانی و، هەڵکشانی نرخی دۆلار لەو پێوەندییەدا ڕوو بە بەرپرسانی ڕێژیم گوتی: “نازانم بە چ زمانێک ئاگادارتان بکەمەوە کە ئێران لە دۆخێکی ئیگجار قەیراناویی دایەو ، لابردنی سەرۆکی فڵان شوێن وەکوو بانکی ناوەندی چارەسەر نیە بۆ گرفتەکان، بەڵکوو زیاتر لە سێ دەهەیە شاهیدی سێ کوچکەی( سفتە بازی، دەڵاڵی و سووت وسەڵەفخۆریین) بە پێی ئەم سێ کوچکە ، هەڵکشانی رێژەی هەژاری و، پەرەسەندنی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان ئاساییە”.
ناوبراو بە باس کردن لە گەندەڵیی ماڵی لە ئێران کە بەشێوەی سیستەماتیک زۆربەی بنکە ئابوورییەکانی گرتووتەوە، لەو بارەوە وتی: پێترۆشمییەکان، دراوی ٣٨٠٠ تمەنییان وەرگرتووەو، ئێستاکە بەرهەمەکانیان بە دۆلاری ١١ هەزار تمەنی دەفرۆشنەوە، ئەوەی کە کەسێکی کاربەدەستی دەوڵەت، چالاکیی ئابووری بکات ، یانێ گەندەڵی، ئەمەش بەڕۆکی زۆر بەرپرس وکاربەدەست لە ئێران دەگرێتەوە.
حوسێن ڕاغفەر، ئاشکرای کرد کە لەسەتا ٨٥ ی پاشخانە بانکییەکان ، هی ٢.٥ لەسەتی خەڵکی ئێرانە.