به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد بە میواندارێتی کومیتەی شارستانی هەمەدان، له‌و شاره که یه‌که‌مین پایته‌ختی ده‌سه‌لاتدارێتیی کوردان بووه، به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی راپۆڕتی “رۆژی نوێ”، ئۆرگانی به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد، رۆژی هەینی ١٢ی پووشپەڕ شووڕای ڕێبەرایەتی‌و ناوەندیی بەرەی یەکگرتووی کورد دوای ئاڵوگۆڕه‌کانی دەستەی ڕێبەرایەتی لە مانگی ڕابردوودا، یەکەمین کۆبوونەوەی رەسمیی لە شاری هەمەدان، که یه‌که‌مین پایته‌ختی ده‌سه‌ڵاتدارەتیی کوردان بووه، بەڕێوەبرد.
لەم کۆبوونەوەیەدا هه‌ندێک پرس‌و بابه‌تی گرینگ کەوتنە بەر باس‌و لێکۆڵینەوە کە هەڵبژاردنی بەرپرسی کومیتەکانی بەرەی یه‌کگرتووی کورد‌و هەڵبژاردنەکانی مەجلیس له ڕەشەمەی ٩٤ دوو تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە بووە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە لە کۆبوونەوەکەدا بە وردی پرسی هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی مەجلیسی شووڕای ئیسلامی باسی لەسەر کراوە و هەموو لایەنەکانی کەوتۆتە بەر باس و بە شێوەیەکی رەسمی کومیتەی هەڵبژاردن کە لە جەلەسەی شووڕای ناوەندی ١ی جۆزەرداندا هەڵبژێردرابوون، بەپێی ئەو بەرنامەیەی کە لە هەمان کۆبوونەوەدا پەسەند کرابوو، دەستی بە کار کردوە.
شایانی باسە کومیتەی هەڵبژاردنی بەرەی یه‌کگرتووی کورد بڕیار وایه لە رۆژانی داهاتوودا یەکەم بەیانییەی هەڵبژاردنی خۆی بڵاو بکاته‌وه