هاونیشتمانییه به‌ڕێزه‌کان!
خه‌ڵکی خه‌باتکاری کوردستان!
بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێز و سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی!
ئه‌ندامان و کادر و پێشمه‌رگه تێکۆشه‌ڕه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان!
میوانه به‌ڕێزه‌کان!
به‌خێربێن بۆ ڕێوڕه‌سمی یادی 73 ساڵەی دامه‌زرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان. به‌م بۆنه‌یه‌وه، به نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌ندامان و ڕێبه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستان جوانترین پیرۆزبایتان پێ ده‌ڵێم و، هیوای سلامه‌تی بۆ ئێوه و، سه‌رکه‌وتن بۆ حیزبەکەمان، حیزبی دێموکراتی کوردستان به ئاوات ده‌خوازم.
دوکتور قاسملووی ڕێبەرمان له په‌یامێکدا که به‌بۆنه‌ی 40 ساڵەی دامه‌زرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێشکێشی کردوه، له چەند به‌شێکدا بەمجۆرە باس لە حیزبی دێموکراتی کوردستان ده‌کا:
“حیزبی دێموکراتی کوردستان ڕێگایه‌کی دوور و درێژی بڕیوه، ڕێگایه‌ک که پڕ بووه، له ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه، له هه‌وراز و نشێو، له شکست و سه‌رکه‌وتن، به‌ڵام هیچ هه‌لومه‌رجێکی سه‌خت و دژوار و هیچ سه‌رده‌مێکی ڕه‌ش نه‌یتوانیوه پێشگیری له درێژه‌دان به خه‌باتی حیزبه‌که‌مان بکا و ئاڵای به‌رزی ئه‌م خه‌باته هه‌ر شه‌کاوه‌ته‌وه.
پێکهاتنی حیزبی دێموکرات پێویستیه‌کی مێژوویی بوو، له‌و کاته‌دا حیزبی دێموکرات و شۆرشگێر پێویست بوو که به‌رنامه‌یه‌کی ڕوونی هه‌بێ و بتوانێ بزووتنه‌وه‌ی پان و به‌ڕینی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی کوردستان به‌ڕێوه به‌رێ و، ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه بخاته نێو ڕێبازێکی دێموکراتیک و پێشکه‌وتنخوازانه. حیزبێک که بتوانێ په‌یوه‌ندیی پته‌و له نێوان جووڵانه‌وه‌ی میللی ـ دێموکراتیکی خه‌ڵکی کوردستان و سه‌راسه‌ری ئێران پێک بێنێ و هه‌ر له‌و کاته‌دا خۆیشی بۆ وه‌رگرتنی ده‌سەڵاتی سیاسی ئاماده بکا.
به شانازییه‌وه ده‌ڵێین که حیزبی ئێمه ته‌مه‌ندرێژترین و به‌ئه‌زموونترین ڕێکخراوی سیاسی و مێژوویی کوردستانه. ئه‌وه هه‌م جێگایه‌کی تایبه‌تی له خه‌باتی دوور و درێژی نه‌ته‌وه‌ی کورددا بۆ حیزبی دێموکرات دیاری ده‌کا و هه‌م مه‌سئوولییه‌تێکی گه‌وره‌ی ده‌خاته سه‌ر شانی. ئێمه دڵنیاین که له‌م خه‌باته دژوار و خوێناوییه‌دا که خه‌ڵکی کوردستان به ڕێبه‌رایه‌تیی حیزبی دێموکرات درێژه‌ی پێ ده‌دا، سه‌رکه‌وتن هه‌ر بۆ بزووتنه‌وه‌ی شۆرشگێری گه‌لی کورده، چوونکه داخوازه‌کانی ڕه‌وایه، چونکه ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ئی هه‌موو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی کوردستانه.”
به‌شدارانی به‌رێز!
ئه‌گه‌ر به وردی سه‌رنج بده‌ینه ئه‌و به‌شه له قسه‌کانی نه‌مر دوکتور قاسملوو، باشترمان بۆ ده‌رده‌که‌وێ که حیزبی دێموکرات به چ مهبهستهتێک دامه‌زراوه، ڕێگای خه‌باتی چه‌نده سه‌خت و دژوار بووه و چ مه‌سئوولییه‌تێکی مێژوویی ده‌که‌وێته سه‌رشان. حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له ماوه‌ی 73 ساڵ خه‌بات و تێکۆشانی‌دا به‌پێی هه‌لومه‌رجی گونجاو له هه‌ر چه‌شنه مێتۆدێکی شۆڕشگێری و خەباتکارانە بۆ بردنەپێشێی دۆزی کورد لە ئێران که‌ڵکی وه‌رگرتووه. حیزبی ئێمه له هه‌موو قۆناغه‌کانی خه‌باتدا به‌دوای چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی پرسی کورد بووه، هەر کاتیک کە زه‌مینه‌ی وتووێژ و دیالۆگ ڕه‌خساوه. له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندی که‌وتۆته دانوستان و ویستوویه‌تی له ڕێگای وتووێژەوە هەوڵی دەستەبەرکردنی مافەکانی خه‌ڵکی کورستان بدا، خۆ ئه‌گه‌ر حکومه‌تی ناوه‌ندییش به‌ربه‌ستی له‌سەر ڕێگای دیالۆگ دروست کردووه و ویستوویه‌تی به زه‌بری هێز کوردستان له پاوانی خۆی بگرێ و خه‌ڵكی کوردستان سه‌رکوت بکا، حیزبی دێموکرات به خەباتی پێشمه‌رگانە و بەپشتیوانیی خه‌ڵکی کوردستان به‌رگریی لە مافەکانی خەڵکی کوردستان کردوه و بزووتنه‌وه‌ی شۆرشگێرانه‌ی خه‌ڵكی کوردستانی به‌هێز و سه‌نگه‌ری به‌رگریی لەسەرپێ ڕاگرتووە.
هەڵبەت حیزبی دێموکرات هه‌ر بهوەندە شێوازەش له خه‌بات و تێکۆشان به‌سه‌نده‌ی نه‌کردووه، به‌ڵکوو به کاری دیپلۆماسی و په‌یوه‌ندیگرتن به کۆڕوکۆمه‌ڵی سیاسی و مرۆڤدۆستانه لە ئاستی نێودەوڵەتیدا هەوڵی داوە حه‌قانییه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ڕه‌وای خه‌ڵكی کوردستان به جیهان بناسێنێ و ڕه‌فتاری دوژمنکارانه‌ی کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی ئێران له دونیادا له قاو بدا، به‌و جۆره سه‌رنجی بیروڕای گشتی بۆ مه‌سه‌له‌ی کورد و مافی خه‌ڵكی کوردستان ڕابکێشێ.
دیاره له هه‌موو ئه‌و ماوه‌یه‌دا و لەگەڵ ئەوەدا ئەم حیزبە تێکۆشەرە لە ماوەیەی پتر لە 7 دەیە تەمەنی خۆیدا بەهۆی سیاسەتی زەبروزەنگی حکومەتە ناوەندییەکان لە ئێران چەند ساڵێک نەبێ ئەوەی دیکەی نەیتوانیوە بە ئازادی و بەبێ به‌ربه‌ست و گرفت لە کوردستان تێکۆشانی سیاسیی هەبێ، بەڵام وەک دەبینین حیزبی دێموکرات له ڕێگای سازماندانی خه‌ڵك له نێو شانه و هه‌سته‌کانی حیزبی‌دا و په‌یوه‌ندیی نه‌پساوەی له‌گه‌ڵ چین و توێژه‌کانی خه‌ڵكی کوردستان و، هەروەها کۆی ئەو دەسکەوتە مێژووییانەی بۆ بزووتنەوەی کوردی دەستەبەر کردوە، ئێستاش هەر حیزبی جێی هیوا و هۆمێدی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە. به‌تایبه‌تی بەهۆی کارە گه‌وره و مێژووییەکانی حیزبی دێموکرات کە له ماوه‌ی ئه‌و 73 ساڵەدا کردوونی؛ وەک: دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان، خه‌بات و تێکۆشانی به‌رده‌وام، واقعبینانه سیاسه‌تکردن و بەرپرسانە جووڵانەوە لە هەمبەر ویست و داوای خەڵکەکەی؛ دایره‌ی په‌یوه‌ندیی حیزبی دێموکرات سنووری ته‌شکیلاتی تێپه‌ڕاندوه و بووەتە حیزبی هه‌راوی خه‌ڵكی و جەماوەری و؛ په‌یوه‌ندیی هه‌مه‌چه‌شنی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و ته‌نانه‌ت کولتووری لەنێو خەڵکی کوردستان و حیزبی دێموکرات‌دا دروست بوون و ئاوێتەی یەکتری بوون. هه‌ر بۆیه‌شە خه‌ڵکی کوردستان بەو متمانەیەی بە حیزبی دێموکراتیان بووە، له پێناو ئامانجەکانی ئەم حیزبەدا که خەبات و تێکۆشان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافی نه‌ته‌وایه‌تی، دابینکردنی عەداڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌سته‌به‌رکردنی ئازادییه، تێچوویەکی زۆریان داوە و خوێن و گیان و ژیان و ماڵی زۆریان بەخشیوە. له ته‌واوی ژیانی سیاسیی حیزبی دێموکرات‌دا، خه‌ڵكی کوردستان بەردەوام و بە هەموو جۆرێک و شێوەیەک له مه‌یدانی خه‌باتدا، لە پشتی حیزبی دێموکرات بوون. ئه‌و کاتانه‌ی که به هه‌ر هۆیه‌ک تێکۆشانی ئاشکرای حیزب سنوودار کرابێ، خه‌ڵکی کوردستان ئازایانه به بزاوت و حه‌ره‌که‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی ڕێگای خەباتی شوناس‌خوازیی خۆیان گرتووەتە بەر و، به دژی پیلانه‌کانی ڕێژیم لە مەیداندا بوون و بە تێکۆشان و چالاکی لە بەستێنی مەدنی و کولتوریدا کوورانی خەباتیان گەرم ڕاگرتووە و بەجۆرێک کە ده‌توانین بڵێین چالاکیی سیاسی حیزبی دێموکرات و بزاوتی مه‌ده‌نی خه‌ڵکی کوردستان به‌ته‌واوی ئاوێته‌ی یه‌کتری و ته‌واوکه‌ری یه‌کدی بوون. ئەوەش فه‌زایه‌کی ته‌واو سیاسی و شۆڕشگێرانه‌ی له کوردستاندا پێک هێناوه که له ئه‌گه‌ری هه‌ر چەشنە ئاڵوگۆڕیکدا ده‌توانێ بۆ بزووتنه‌وه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیی خه‌ڵكی کوردستان ده‌سکه‌وتی زۆر گه‌وره‌ی لێ چاوه‌روان بکرێ.
هاونیشتمانیانی خۆشه‌ویست!
تایبەتمەندی و شانازییەکانی حیزبی دێموکرات لە گۆرەپانی خەباتی نەتەوەییدا، لە قۆناغەکانی ئیدارە و بەڕێوەبەریی وڵات‌دا، لە بواری دروستکردنی نەتەوە و شوناسخوازیدا زۆریان لەسەر گوتراون و نووسراون.
حیزبی ئێمە توانی عەقڵییەتی سیاسیی کورد بگۆڕێ و لە چوارچێوەی کاری ڕێکخراوەیی و حیزبی‌دا هەنگاو بۆ مافە نەتەوەییەکان هەڵگرێ و لەسەر ئەم بیرۆکەیە کۆماری کوردستان دابمەزرێنێ. ئاڵا، سروود، هێزی بەرگریی نیشتمانی، پێشمەرگە، گوتاری نەتەوەیی و زۆر هێما و پڕەنسیپی نیشتمانی و نەتەوەیی دیکە، داهێنان و لە میراتە مەعنەوەییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانن.
قۆستنەوەی هەل و دەرفەتەکان بۆ بەرجەستەکردنی خەبات، ڕەچاوکردنی هەموو شێوازەکانی تێکۆشانی سیاسی و پێشمەرگانە، پڕەنسیپەکانی دۆستایەتی و پێوەندی سیاسی، ناساندنی پرسی کورد بە کۆمەڵگەی جیهانی لە ڕێگەی دیپلۆماسی و بە تێچووی قورسی گیانی ڕێبەرانی شەهیدمان پڕستیژێکی تایبەتیی بە حیزبی ئێمە بەخشیوە و پاشخان و ئەزموونێکی زۆر و بەبایەخی بۆ وەسەر یەک ناوین.
حیزبی دێموکرات وەک باسمان کرد ئامانجەکەی وه‌ده‌ستهێنانی مافی نه‌ته‌وایه‌تی، دابینکردنی عەداڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌سته‌به‌رکردنی ماف و ئازادییەکانی خەڵکی کوردستانە. خۆ ئەگەر سه‌رنج بدەینە شیعاری سه‌ره‌کیی حیزبی دێموکرات؛ چ کاتی خۆی، که دێموکراسی بۆ ئێران و خودموختاری بۆ کوردستان شیعاری ستراتیژیکیی ئه‌و حیزبه بوو و، چ ئێستا که “دامه‌زرانی کۆماری کوردستان له چوارچێوه‌ی ئێرانێکی دێموکراتی فیدراڵ” دروشمی ئەم حیزبەیە؛ دەبینین کە هەڵبژاردنی ئه‌م شیعارانه زۆر واقعبینانه و به له‌به‌رچاوگرتنی خواستی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی کوردستان و به پێی هه‌ڵومه‌رجی سیاسیی جیهان و ناوچه‌که و پێکهاته‌ی ئێران بووە. وردبوونەوە لەو هەلومەرج و بارودۆخە پێمان دەڵێ ئه‌و ئامانجانه‌ی که حیزبی دێموکرات بۆیان تێده‌کۆشێ ده‌کرێ له چوارچێوه‌ی ئێرانێکی دێموکراتیکی فیدراڵ‌دا بێنه دی، بەجۆرێک کە هه‌موو ئێرانییه‌ک به‌شێوه‌ی ئازاد و دێموکراتیک له ئیداره و به‌رێوه‌به‌ری وڵات‌دا بێ جیاوازی به‌شدار بێ. هه‌رێمه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ئێران هاوکات که ده‌بێ لە ئیداره و به‌رێوه‌به‌ریی سه‌راسه‌ری وڵات‌دا بەشدار بن، له هه‌رێمی خۆیاندا خاوه‌نی سیستمی به‌ڕێوه‌به‌ریی خۆیان ده‌بن. به‌م جۆره هه‌م یه‌کیەتیی گەلانی ئێران پارێزراو ده‌بێ و هه‌میش مافی پێكهاته‌کانی ئه‌و وڵاته دابین ده‌بن. هه‌ر بۆیه حیزبی دێموکرات له ماوه‌ی تێکۆشانی‌دا هه‌وڵی داوه بۆ ئامانجی یەکخستنی وزەی خەباتگێڕانە و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ هێنانەسەرکاری ڕێژیمێکی سیاسیی دێموکرات و سیستمێکی فیدراڵ، له‌گه‌ڵ پێکهاتە و نەتەوەکانی ئێران و هێزه سیاسییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌دا پێوەندیی هەبێ. لە ئێستاشدا دەبینین کە به هه‌وڵ و تێکۆشانی هه‌موو لایه‌نه‌کان و حیزبی دێموکراتی کوردستان؛ نیزیک به ساڵێکە یه‌کیه‌تییه‌ک له‌نێو 10 ڕێکخراوی سیاسیی پێکهاته‌کانی ئێران‌دا بەناوی “شورای دێموکراسیخوازان” پێک هاتووه که هه‌ر چه‌نده ئه‌وه به ته‌نیا کافی نیه، به‌ڵام ناوه‌ندێکی گونجاوه بۆ کۆکردنه‌وه‌ی هێزه دێموکرات و پێشکه‌وتووخوازه‌کان و ئادرسێک بۆ زمانحاڵی ئوپۆزیسیونی ئێران.
هەڵبەت حیزبی دێموکرات هه‌ر به‌وه‌نده نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵكوو کار ده‌کا بۆ پێکهێنانی یه‌کیەتیی دیکه‌ش که زۆربه‌ی ئه‌و لایه‌نانه له‌خۆ بگرێ که باوه‌ڕیان به ماف و ئازادییه‌کانی پێکهاته‌کانی ئه‌م وڵاته هه‌یه، هه‌تا به هه‌موومان بتوانین ئوپۆزیسیۆنێکی کاری و کارا بین له دژی حکومه‌تی کۆماری ئیسلامیی ئێران .
خه‌ڵكی خه‌باتکاری کوردستان!
ده‌زانین خه‌ڵكی کوردستان له تێکۆشان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی و لە سەنگەری بەرەنگاری لەهەمبەر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی‌دا تێچوویه‌کی زۆری داوه، به‌ڵام ئه‌و گەلە ئازادیخوازه کۆڵی نه‌داوه و سەری خۆی بەرز ڕاگرتووه. بۆیه سەرەڕای هەموو ئەو فشارانەی لەسەر خەڵکی کوردستان بووە و سەرباری هەموو سیاسەتی ڕاگرتنی کوردستان وەک بەشێک لە ئێران لە پاشکەوتوویی و پەرەنهسەندندا؛ به‌ڵام بەهۆی له مه‌یداندا مانه‌وه‌ی هێزه خەباتکارەکانی و ئازایه‌تی و مافخوازیی خهڵكەکەی؛ ئەمڕۆکە لە کوردستان فه‌زایه‌کی ته‌واو سیاسی له دژی حکومه‌ت ڕه‌خساوه. خه‌ڵكی کوردستان لە ئێستادا سیاسییانه‌تر و سازماندراوتر لەسەر هەست و، لەسەرپێن و؛ لەپێناو قۆستنەوەی دەرفەتەکان بۆ گۆڕانکاری هەنگاو دەنێن. به‌ڵام نابێ ئه‌وه‌ش له به‌رچاوی خۆمان ون بکەین که به‌داخه‌وه بهقەرا زەروورەتە مێژووییەکە و هەروەها چاوه‌ڕوانی خه‌ڵکی کوردستان، هێزه سیاسییه‌کانی کوردستان به‌گشتی نه‌یانتوانیوه هاوکاری مه‌یدانیی هاوبەشیان هەبێ و له ئاستی پێویستییه‌کاندا به‌یه‌که‌وه بن و بزووتنه‌وه‌ی کوردستان به ئاراسته‌ی دڵخوازی خه‌ڵك و سه‌رده‌مدا هیدایه‌ت بکه‌ن.
دیاره پاش هه‌وڵ و تێکۆشانی زۆربه‌ی حیزبه‌کان به تایبه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ناوه‌ندی هاوکاریی حیزبه‌کانی کوردستانی ئێران له نێوان پێنج حیزبی خەباتکار و بەڕابردووی کوردستاندا پێکهاتووه و ئەگەرچی لە ماوەی کەمی پاش ڕاگەیاندنی هەندێ هه‌نگاوی هه‌ڵگرتوون، بەڵام سرووشتییە کە هەموو لایەک چاوه‌روانیی کاری جیددی‌تر و زۆر لەوە زیاتریان لەو ناوەندە هەبێ. حیزبی ئێمە لە سه‌ره‌تاوه به هه‌ستکردن به مه‌سئوولییه‌تی مێژوویی خۆی کاری بۆ به‌هێزکردنی “ناوەندی هاوکاری” و هەروەها هاوکاریی زیاتر له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی دیکەی کوردستانی ئێران که له ده‌ره‌وه‌ی ئەم ناوه‌ندەدا هەن کردوە و پێی وایە کە بە هەموو لایەک دەبێ بیر لە بەرنامەی بەربڵاوتر بۆ کاری هاوبەش و به‌یه‌که‌وه کارکردن بکەینەوە و هەنگاوی به‌کرده‌وه‌ی بۆ بنێین.
ئێمە له ڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستاندا که ڕۆژی هه‌ڵسه‌نگاندن و ئاوڕدانەوە و به‌خۆداچوونه‌وه‌یه، ناچارین باس له واقعێکی ناخۆشی ته‌شکیلاتی واتە له‌تبوون و دابڕانەکان له حیزبی دێموکرات‌دا بکەین کە دابرانەکەی 11 ساڵ پێش ئێستا دواهەمینیانە.
ئێمە دوای نیزیک به شه‌ش ساڵ ئاڵوگۆڕی بیروڕا و دانووستان لە پێناو یەکگرتنەوەدا و تا پێش کۆنگره‌ی دواجاری هاوڕێیانمان لە حدکا لێک تێگه‌یشتنێکی باش له نێوانماندا دروست ببوو، هەر بۆیەش له سه‌روبه‌ندی گرتنی کۆنگرهکەیاندا ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستان نامه‌یه‌کی ڕوو بە ئه‌ندامانی کۆنگره بڵاو کردەوە و داوای لێ کردن مادام به‌خۆشییه‌وه زه‌مینه‌یه‌کی باش بۆ یەکبوونەوەی دوو لایەنی دێموکرات ڕه‌خساوه، هەوڵ بدرێ بەستێنێکی له‌بارتر بۆ چارەسەری پرسەکە خۆش بکرێ؛ به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و کۆنگره‌یه به‌هۆی هێندێک بڕیاری ته‌شکیلاتی وای کردوه ڕەوتی دانیشتنەکانمان له‌گه‌ڵ یەکتری بە تەواوی له کزی بدا. لامان وایه ئه‌و که‌سانه‌ی به‌دواداچوون بۆ ئه‌و پرسه ده‌که‌ن، ده‌زانن حیزبی دێموکراتی کوردستان چه‌نده لەو پێوەندییەدا به‌رپرسانه جووڵاوه‌ته‌وه بۆ حه‌للی مه‌سه‌له‌که و، ته‌نانه‌ت زۆر مایه‌شی له خۆی داناوه. دیارە هه‌ر چه‌نده ئێمه به دروستی نازانین ڕێگای دیالۆگ و قسه‌کردن بەربەستی بێتە پێش، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حاڵه‌تی له‌م جۆره ڕوو بدا، ئەوا بەرپرسایەتیی ڕاوه‌ستانی وتووێژ بۆ یه‌کبوونه‌وه‌ی دێموکراته‌کان له ئەستۆی حیزبی دێموکراتی کوردستان نییه.
به‌شداربووانی به‌رێز!
ئێمه له کاتێکدا یادی 73 ساڵه‌ی دامه‌زرانی حیزبی دێموکرات ده‌که‌ینه‌وه که وڵاتی ئێران به هه‌لومه‌رجێکی زۆر دژوار‌دا تێده‌په‌رێ و خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته له هەلومەرجێکی زۆر سه‌خت و دژوار دان. حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ماوەی 40 ساڵ حاکمییه‌تی خۆیدا زۆر کێشه و قەیرانی قووڵی سیاسی، ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیی بۆ کۆمەڵگەی ئێران دروست کردوە و لە ئێستادا زۆربه‌ی زۆری کۆمەڵانی خەڵکی ئێرانی لەخۆی بێزراو کردوە.
دەسەڵاتی خۆسەپێن، سەرەڕۆ و نادێموکراتیکی زاڵ بەسەر ئێران سه‌رچاوه‌ی هه‌موو قەیرانەکانی ئێستای ئێرانە کە ژیانیان لە خەڵکی وڵاتەکەمان کردووەتە دۆزەخ، بەڵام دەسەڵات لە ئێستاشدا و سەرەڕای هەموو ئەو گوشارانەی لە سۆنگەی سیاسەتی چەوت و قەیرانخوڵقێنیی بەرەوڕووی ئێرانی کردووەتەوە، لە ڕەفتارەکانی خۆی بەردەوامە. ئەو ڕێژیمە لە کاتێدا خەڵکی وڵات بەرەوڕووی کارەساتبارترین ڕووی دیاردەکانی بێ‌کاری و هەژاری بوونەتەوە، هەمدیسان لە گەندەڵییەکانیان و بەفیڕودانی سامانی گشتیی وڵات لەپێناو سیاسەتی هێژمونیخوازانەی خۆیان لە ناوچە بەردەوامن و بەردەوامیی مەترسییەکانی ئێران لەسەر سەقامگیری و ئەمنیەتی ناوچە و جیهانی لە ئێستادا؛ لەبەریەک ڕاوەەستانی وڵاتانی ناوچە و ئەمریکا لە دژی ڕێژیمی لێ کەوتووەتەوە. لەم لەبەریەکوەستانەدا بەهۆی رەفتار و بڕیاری توند و شێلگیرانەی ئەمریکا هەر لە ئێستاوە نیشانەکانی پاشەکشێ و نەرمی نواندنی کۆماری ئیسلامی لە سیاسەتی دەرەوەیدا دەبینین، بەڵام ئەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران تا ئێستا نەیویستووە پاشەکشەی لێ بکا و نەرمی لەسەر بنوێنێ، ڕەفتاری لەگەڵ کۆمەڵانی خەڵکی ئێران و، بیستنی دەنگی ئەوان و، گۆڕان لە بەرژەوەندیی خەڵک دایە. دەکرێ بڵێین کە کۆماری ئیسلامیی ئێران خەڵکی وڵاتی بە بارمتە گرتووە و وڵاتی کردووە بە زیندانێکی گەورە بۆ کۆمەڵانی خەڵکی ئێران.
لە ئێستاشدا کە بەردەوامیی پێشێلکردنی ماف و ئازادییەکانی خەڵک و قوڵبوونەوە قەیرانە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان بەستێنی لەباری بۆ ناڕەزایەتییە گشتییەکان لە دژی دەسەڵات ڕەخساندوە؛ لەبەریەکوەستانی خەڵک و حاکمییەت پتر لە هەموو کاتێک دیار و بەرهەستە و، ئەوەش زه‌میینه و ده‌رفه‌تی جیددتری ڕه‌خساندوه بۆ خه‌بات و تێکۆشان. لەو هەلومەرجەدا ئەوەی گرینگە ئەوەیە کە هێز و لایەنە سیاسییەکان لە ئاستی ئێران و کوردستاندا نابێ ئەم دەرفەتە بە کۆماری ئیسلامی بدەن تا لە ئەگەری سازان لەگەڵ دنیای دەرەوە لەسەر هەندێ تەوەر و بابەتی وەک چەکی ناو‌کی، مووشەکی بالستیک و دەستێوەردان لە کاروباری نێوخۆیی وڵاتانی دیکەدا؛ ئەوەندەی دیکەش هەناسە لە خەڵکی توند بکا. ئەوە ئەرکی هەموو تاکەکانی کۆمەڵ، حیزب و لایەن و ڕەوتە سیاسی و مەدەنییەکانە بە یەکخستنی توانا و وزەی خەباتگێڕییان ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران ناچار بە پاشەکشەی گەورە و چۆکدادان لەبەرابەر ویست و ئیڕادەی خۆیان بکه‌ن.
حیزبی ئێمەش لە سەنگەری پێشەوەی ئەم خەباتەدا خۆی بە پشت و پشتیوانی ناڕەزایەتییەکان و بزاوت و خه‌باتی هەموو چین و تویژه‌کانی کۆمه‌ڵگە دەزانێ و کار ده‌کا که باشتر له‌و ده‌رفه‌تانه که‌ڵك وه‌ربگیرێن هەتا نه‌خش و ده‌وری کاریگه‌رتریان له بردنهپێشیی بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی ئێران و کوردستاندا هه‌بێ.
به‌هیوای سه‌رکه‌وتنی خه‌باتی ئازادیخوزانه‌ی خه‌ڵكی ئێران
سه‌رکه‌وێ بزووتنه‌وه‌ی مافخوازانه‌ی خه‌ڵكی کوردستان و
پیرۆز بێ 25ی گه‌لاوێژ، ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان