هێزە نیزامییەکانی جێگیر لە پایگای “بەردەپان” لە گوندی “بێوران” شاری سەردەشت، تەقەیان لە دوو کۆڵبەر کە بووە هۆی بریندار بوونیان.
بە پێی ڕاپۆڕتی ماف نیوز ئێوارەی ڕۆژی ٢٣ی گەلاوێژ، دوو کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی “محەممەد حەمزە پوور” خەڵکی گوندی “باساوێ” و “ڕێبوار خزرپوور” خەڵکی گوندی “میر شێخ حەیدەر” لەلایەن هێزە چەکدارانی رێژیم و مۆڵدراو لە سەرسنوور تەقەیان لێکرا و بە سەختی بریندار بوون.
ئەو دوو کۆڵبەرە کوردە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری سەردەشت کراون و ئێستاش لە ژێرچاوەدێری پزیشکی دان.
پێشتر، ڕەسووڵ خزری نوێنەری شاری پیرانشار لە مەجلیس لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی “شەرق” ئاماژەی بەوە کردبوو کە فەرماندی هەنگی سنووری پارێزگای ورمێ بەڵینی داوە کە مەئموورانی نیزامیی و ئینتزامیی تەقە لە کۆڵبەران نەکەن.
بەڵام سەرەڕای وادەو بەڵێنی بەرپرسانی سیاسی ونیزامی ڕێژیم، تەقەکردن و هێرش کردن بۆسەر کۆڵبەران هەر بەردەوامە.