بەپێی گوتەی پاڕێزەری “نەسرین ستوودە” پارێزەری دادگوستەریی دەسبەسەرکراو کە ئێستا لە گرتووخانەی ئێڤین دایە، دوو پەروەندەی نوێیان بۆ پێکهێناوە.
“پەیام درەفشان” لەم بارەوە بە هەواڵدەریی “ئیرنا”ی ڕاگەیاند: نەسرین ستوودە بە هۆکاری ئەوەیکە لەلایەن لقی 28ی دادگای ئینقلاب، بە شێوەی “غیابی” حوکم درابوو لە گرتووخانەی ئێڤین دابوو.
“نەسرین ستوودە” ڕۆژی 23ی جۆزەردان دەسبەسەرکراو بە تۆمەتی سیخوڕی کردن بۆ ماوەی 5 ساڵ سزا درا، ئەوە لە کاتێکدایە کە لە پەروەندەی سەرکیی خۆیدا هیچ ئاماژەیەک بەو تاوانە نەکراوە.
ناوبراو ئەوەشی خستە ڕوو کە ئەو تۆمەتانەی کە نەسرین ستوودە لەسەری گیراوە بانگەشە دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیو بێڕێزی بە خامنەیی بووە بەڵام ئێستا تۆمەتی سیخوڕییان داوەتە پاڵ بەبێ ئەوەیکە دیاری بکردرێ کە سیخوری بۆ کوێ کردووە .
جێیئاماژەیە نەسرین ستوودە، پارێزەر و مافناس و چالاکی مەدەنییە و هەمووکات بە نیسبەت گرفتەکانی کۆمەڵگەی ژنان و هەڵاواردن هەڵوێستی هەبووە ، تا ئێستا چەند جار لە لایەن دەزگای قەزاییەوە سزا دراوە.
ناوبرا سیمایەکی ناسراوە لە ئاستی نێونەتەوەیی بە یەکێک لە ڕەخنەگرانی جیددی رێژیم دێتە ئەژمار و بە هۆی چالاکییەکانییەوە چەند خەڵاتی نێونەتەوەیی وەرگرتووە.