هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌هۆی ئاماده‌بوونی هێزی پێشمه‌رگه لە سەر سنوور چالاکی‌و جموجۆڵی خۆیان لەو ناوچانە زیاتر کردوە.
به‌پێی ڕاپۆرتی پەیامنێری كوردستان و كورد، ماوه‌یه‌كە هێزه به‌كرێگیراوه‌كانی كۆماری ئیسلامی به هۆی جموجۆڵی هێزی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر سنووره‌كان زیاتر خۆیان ته‌یار كردوه‌و ڕێژیم هێزی زیاتریان له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی كوردستان خزاندوه.
هەر بەپێی ئەو راپۆرتە له گوندی كۆڵهسهی خواره‌وه‌و چه‌ند گوندی ده‌ورووبه‌ری به بیانووی هاتنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه كۆنه پایهگاكانیان ئاوه‌دان كردۆته‌وه‌و هاتوچۆی شه‌وانه‌یان قه‌ده‌غه كردوه تا له‌م ڕێگه‌یه‌وه زیاتر فشار بۆسه‌ر خه‌ڵك بێنن تا هاوكاری پێشمه‌رگه نه‌كه‌ن.
هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا سپای پاسداران ڕاگه‌یه‌ندراوی بڵاوكردۆته‌وه كه هه‌ر كه‌س پێبه‌ند به بڕیاره‌كان نه‌بێ و شه‌وانه هاتوچۆ بكا ته‌قه‌ی لێ ده‌كرێ و پاشان خۆی به‌رپرسیار ده‌بێ.
پێشتریش گوترابوو کە ڕێكخراوی بەسیج لە دوو پارێزگای سنەو ورمێ بەنیازە لە سنوورەكانی ڕۆژاوای ئێران مانۆڕێك بەڕێوە ببا‌و لە ئێستادا خەریكی ناردنی هێزە ڕاهاتوویەكانی خۆیان بۆ ورمێ و شنۆن.
هەر بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم هێزانە كە لە ٨٠٠ تەكاوەری هێزە تایبەتییەكانی بەسیج لە دوو پارێزگای ورمێ و سنە پێك هاتوون، بڕیارە لە سنوورەكانی نێوان ئێران‌و هەرێمی كوردستان جێگیر بن‌و لەگەڵ هەنگی سنووریی شارەكانی ورمێ و شنۆ، لە پێوەندی لەگەڵ ئەم بابه‌ته كە وەك “مەترسیی حیزبە كوردییەكان لە ناوچەكانی سەر سنوور” ناوی دێنن، ئاڵوگۆڕی بیروڕاو ئه‌زمونه‌کانیان بكەن.
شایانی باسە ئەم جموجۆڵانەی ئەرتەش و سپا و بەسیج، بەدوای حزووری به‌رچاوی هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێمۆكرات لە ناوچە سنوورییەكانی “كێلەشین” هاتۆتە پێش‌و وه‌ک باس ده‌کرێ هێزەكانی كۆماری ئیسلامی، لەگەڵ خۆیان چەكی قورس و كەرستەی شەڕی جۆراوجۆر دەبەنە ناوچە سنوورییەكانی باكووری ڕۆژاوای ئێران.