پاش ئەوەی لە لایەن هێندێک لە چالاکانی سیاسی و دژبەرانی رێژیم واژۆ کۆکرایەوە هەتا دەوڵەتی تڕامپ بە نیسبەت پێدانی مافی پەنابەری بە بەرپرسان و کاربەدەستانی باڵای رێژیمی کۆماری ئیسلامی لە وڵاتی ئامریکا پێداچوونەوە بکات ، لە قاودانی ئەو سات وسەدا سیاسییە بۆ بەهۆی دەنگدانەوەی لە نێۆ تۆڕە کۆمەلایەتییەکان.
دوابەدوای ئەوەی کە بەشێک لە نوێنەرانی مەجلیس و ڕەخنەگرانی ڕێژیم بە ڕاشکاوی باسیان لە هەبوونی کەرتێکی تایبەت بە گەندڵیی ماڵی وسیستەماتێک لە ئێران کرد لە ژێر ناوی “ئاغازادەکان” کە بە پێی جێگەوپێگەی بنەماڵەکانیان لە وڵاتانی ئورووپایی بەتایبەتی لە وڵاتی ئامریکا بە سروەت و، سامانی خەڵکی ئێران لە خۆشبژیویدا دەژین و، هەرکامەوە بە بیانوویەک مافی شارۆمەندییان وەرگرتووە.
ئەمەش کاردانەوەی لێکەوتووتەوەو بەرەبەرە دەمڕاستەکان و بەرپرسانی ڕێژیم لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەتایبەتی لە تویتەر باسی لێوەدەکەن.
محەممەد باقر نەوبەخت کە دەنگۆی ئەوە هەبوو یەکێک لە کۆڕەکانی بە هۆی سیخوڕی کردن یان کەیسی گەندەلییماڵی لە لایەن “ساس” کە ڕێکخراوێکی توقێنەر و نهێنییە سەر بەسپای پاسداران، دەسبەسەرکراوە ، لە تویتەری خۆی باسی لەوە کردوە کە منداڵەکانی هەموویان لە تاران دەژین و، تەنانەت پۆستی حکوومەتییان نیە.
هەر لەدرێژەی دەنگدانەوەی کەمپەینی “منداڵەکەت لەکوێیە” نوێنەری شاری ورمی نادر قازیپوور کە لە خولی “هەشتەمی مەجلیس”ەوە تا ئێستا نوێنەری شاری “ورمێ”یە، لەسەر ڕەوشی ژیانی منداڵانی ڕایگەیاند؛ یەکێک لە کوڕەکانم خەریک “شوان”یە و مەڕدارە !.
ئەم قسەی نادر قازیپوورە بۆ بە سۆژەی تەوساویی کاربەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و دەنگدانەوەی لێکەوتەوە.
شیاوی باسە بەشێکی دیکە لە نوێنەرانی مەجلیس ڕێککەوتنی بەرجام لەگەڵ سەرۆککۆماری پێشووی ئامریکا بە هۆکارێک دەزانن بۆ نەرمی نواندنی ئۆباما کە مافی پەنابەریی بە زۆرێک لە منداڵانی بەرپرسان داوە لە ژێر ناوی درێژەدان بەخوێندن، بەڵام رێژەیەکی کەم لاوان خەریکی خوێندنن و، ئەوانی دیکە بە سروەت وسامانی دزراوی خەڵکی ئێران ژیانی خۆیان دەکەن.