دوو چالاکی لاوی خەڵکی شاری سنە کە پاش مەرگی گومانای فەریناز خوسرەوانی لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ددهسبهسهر کرابوون، هەر کام بە بارمتەی ١٠٠ ملیۆن تمەن ئازاد کران.
بە پێی ئەو زانیارییانهی لە سنەوە بە بەشی تەشکیلاتی حیزبی دیموکراتی کوردستان گەیشتوون، ئەو دوو چالاکوانە کوردە کە ناوەکانیان بریتییە لە “سامان ساعێدی” و “میلاد سەڵواتی” دوای مەرگی گوماناوی فەریناز خوسرەوانی لە شاری مەهاباد ویستوویانە دژی هەوڵی دەستدرێژی بۆ سەر فەریناز و لە ئاکامدا گیان لەدەستدانی ناڕەزایەتی دەربڕن و بۆ ئەم مەبەستە لاوانی دیکەیان هان داوە، بهڵام پاش ئەوەی لە لایەن دەزگا ئەمنییەتییەکانەوە گومانیان لێ دەکرێ هەڵدەکوتنە سەر ماڵەکانیانو دەستگیریان دەکەن.
بە پێی زانیارییەکان سامان ساعێدی و میلاد سەڵواتی ماوەی زیاتر لە ٢٠ رۆژ لە “ستاد خبری” سنە دەست بەسەر کراونو لەژێر ئازار ئەشکنجە و ئەزیەتێکی زۆردا هەوڵی ئەوەیان لەگەڵ داون کە بە زۆر ئێعترافیان لێ وەربگرنو تۆمەتیان بەسەردا بسەپێنن.
ناوبراوان دوای ئەوەی لە لایەن ئیتلاعاتی سنەوە رادەستی دادگای شۆڕشی ئەو شارە دەکرێن، بە هەوڵی بنەماڵەکانیان و بڕیاری دادوەر بە شێوەی کاتی هەر کام بە بارمتەی ١٠٠ ملیۆن تمەن ئازاد کراون.