شیركه‌تی ئاڵمانیی دوئێر كه له بواری كه‌لوپه‌لی ماشێنه‌وه له ئێران چالاكی ده‌كرد به دوای سه‌پاندنی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا دژی ئێران، ئه‌و وڵاته‌ی به‌جێ هێشت.
كارلۆ كراستۆ، به‌رپرسی كاروباری ماڵیی شیركه‌تی ماشێنسازیی دوئێر ڕایگه‌یاند؛ كه تیجاره‌تی ئێمه له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوو له ئێران به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو گه‌شه‌ی كردبوو به‌ڵام به هۆی گه‌مارۆكانه‌وه هه‌موو چالاكییه‌كانی خۆمان ڕاده‌گرین و، له داهاتوویه‌كی نیزیكدا ئه‌و وڵاته به‌جێ دێڵین.
به دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی، دۆناڵد ترامپ، سه‌ركۆماری ئه‌مریكا بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌وه‌ی گه‌مارۆكانی دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران دا.
قۆناخی یه‌كه‌می ئه‌و گه‌مارۆیانه حه‌وتووی ڕابردوو ده‌ستی پێكردووه و هه‌تا ئێستا زیانێكی گه‌وره‌ی ماڵیی له كۆماری ئیسلامیی ئێران داوه.
دۆناڵد ترامپ به‌رده‌وام پێداگریی ده‌كاته‌وه كه هه‌ر وڵاتێك پشتیوانی له‌و شیركه‌تانه بكا كه له ئێران چالاكی ده‌كه‌ن له لیستەی ڕه‌شی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا ده‌هاویشترێ.
پێویست به وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه چه‌ندین شیركه‌تی گه‌وره‌ی ئورووپایی وه‌ك توتاڵ، پێژۆ و چه‌ند گه‌وره شیركه‌تی پاپۆڕه‌وانی و بیمه و بانكه‌كان چالاكییه‌كانی خۆیان له ئێران ڕاگرتووه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ڕۆژی ڕابردوو ده‌وڵه‌تی مه‌ڕاكێش هه‌موو چالاكییه بانكییه‌كانی خۆی له ئێران هه‌ڵپه‌سارد.
مه‌ڕاكێش نیزیك به 3 مانگ له‌مەو‌پێش به هۆ پشتیوانی كردنی ئێران له میلیشیاكانی ئه‌و وڵاته پێوه‌ندیی دیپڵۆماسیی خۆی له‌گه‌ڵ ئێران پساندووه و، له‌و پێوه‌ندییه‌دا ناسر بوریته، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ڕایگه‌یاند كه باڵوێزی خۆمان له ئێران كشاندووه‌ته‌وه داواشمان له كۆماری ئیسلامیی ئێران كردووه باڵوێزخانه‌كه‌ی له‌و وڵاته به‌رێته ده‌رێ.
پێشتریش كاربه‌ده‌ستانی مه‌ڕاكێش شیركه‌ت و بانكه‌كانی خۆیان له ئێران ئاگادار كردبووه‌وه كه كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌جێ بێڵن و له لایه‌ن ئێمه‌وه‌ی هیچ پشتیوانییه‌كتان لێ ناكرێ.












