وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرای کرد کە بە هۆی سەپاندنی گەماڕۆکانی ئەمریکا دژی ئێران کاربەدەستان ئێران ڕازی نین هیچ وتووێژێک لەگەڵ ئەمریکا بکەن.
ئەمڕۆ ٢١ گەلاوێژ محەمەد جەواد زەیف، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وتووێژێکدا ڕایگەیاند: “بڕیار نیە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ مایک پۆمپیۆ کۆ بببێتەوە”.
هەروەها زەریف ئاماژەی بەوەش کردووە ” کە دەنگۆی دیدار و گفتوگۆی تڕامپ لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرکۆماری ئێران، هەڵوێستی ڕەسمیی ئێران نیە و لە لایەن سەرکۆمار و وەزارەتی دەرەوەی ئەو هەواڵە پشتڕاست نەکراوەتەوە و ئەمریکاش بۆ وەها وتووێژێک لەگەڵ ئێمە “ڕاستگۆ نیە”.
هەر لەو پێوەندییەدا جۆن بۆڵتون ڕاوێژکاری باڵای ئەنجومەنی ئاسایشی ئەمریکا ڕایگەیاند: “کۆماری ئیسلامیی ئێران دەبێ بۆ پێشگیری لە وەگەڕخستنەوەی دووبارەی گەمارۆکان، پێشنیاری دۆناڵد ترامپ قەبووڵ بکا و وتووێژ لەگەڵ ئەمریکا دەست پێ بکا”.