لەبەر ئەوەیکە شیرکەتی پێژۆی فەرنسە پێبەندی گەماڕۆكانی ئه‌مریكا بۆ سەر ئێران بووە و كارەكانی لە ئێران راگرتووه، حكوومەتی ئێران داوای بژاردنی قەرەبووی لەو شیرکەتە کردووە.
موحسین ساڵحی نیا جێگری وه‌زیری پیشه‌سازی و كانزا و بازرگانیی ئێران رایگه‌یاند به‌ڕاگرتنی كاره‌كانی شیرکەتی پێژۆی فەڕانسە بۆ به‌رهه‌مهێنانی ماشێن، ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كه‌رتی ئۆتۆمبێل له ئێران دابه‌زیوه.
هەروەها ساڵحی نیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد كه له گرێبه‌سته‌كانیاندا له‌گه‌ڵ شیرکەتە فه‌ڕا‌نسەیه‌كە، گەرەنتی پێویستیان له‌به‌رچاو گرتووه و پێویسته شیرکەتی پێژۆ قه‌ره‌بووی ئەو زیانانە بكاته‌وه کە به‌هۆی راگرتنی به‌رهێنانه‌كانی به‌هۆی گەماڕۆکانی ئه‌مریكاوه بەر تاران کەوتووە.
هەروەها ناوبراو دووپاتی كردووەتەوە كە ئێستا پێداویستی نێوخۆ له پارچه‌ی یه‌ده‌گی ئۆتۆمبێل له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئیران خودرۆوه ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێ.
له دوای كشانه‌وه‌ی ئەمریکا له رێكه‌وتنی ئه‌تۆمیی نێوان ئێران و ئورووپا، ئه‌مریكا یه‌كه‌م قۆناخی گەماڕۆکانی بۆ سه‌ر ئێران خسته بواری جێبه‌جێكردن.