له درێژه‌ی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌کانی ئه‌مساڵ له ناوچه جیاجیاکانی کوردستان پڕیشکه‌ی ئاگر ئه‌مجاره‌یان گه‌یشته ئاویه‌ری سنه. لەو سووتمانەدا ئاویەر بوو بە خەڵووزو خەڵک‌و شاری بە تەواوی ڕەشپۆش کرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنیری کوردستان‌و کورد ئاگرکه‌وتنه‌وه‌که‌ی ئاویه‌ر که له ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی ده‌ستی پێکردو تا درەنگانی شەو دریژەی کێشا، له چوار قۆڵی حهسهنئاوا، به‌ره‌و شارۆچکه‌ی پیشه‌یی، پارکی منداڵان‌و لوتکه‌ی ئاویه‌ر بڵێسه‌ی سه‌ندو نیزیک بە تەواوی داوێنی ئاویەری سووتاند.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە تینی ئاگرەکە نەک بۆ لێرەواڕو بەربناری ئاویەر، بەڵکوو مەترسی بۆ ماڵەکانی بناری ئاویەریش ساز کردبوو کە ئەو بەشە لە ئاگرەکە کە بە ڕووکار‌ی شار دابوو، بە هیممەتی کەم وێنەی خەڵک کۆنتڕۆڵ کراو ئاگرەکە لە بەشەکانی دیکەی ئاویەر تا بەیانی درێژەی هەبوو.
په‌یامنێری کوردستان‌و کورد ده‌ڵێ له سه‌ره‌تای ئاگرکه‌وتنه که ده‌کرا پێشێ پێ بگیرێ خه‌ڵکێکی زۆر ویستوویانه به هانای ئاویه‌ره‌وه بچن، به‌ڵام له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه ڕێیان پێگیراوه، ئه‌وه‌ش وایکردوه بواری ئاگره‌که خۆشترو زیاتر بێ؛ به‌ڵام که دوایه ئاگه‌ره له ڕووبه‌رێکی زۆردا په‌ره‌ی سه‌ندوه، خه‌ڵکه‌که بێ گوێدانه رێگرییه‌کان به گژی ئاگره‌که‌دا چوونه‌ته‌وه.
ماڵپەڕی حکومەتیی “مێهر” دەڵێ لەو سووتمانەدا هەموو ناوچەی ئاویەر سووتاوەو نەک هەر بناری ئاویەر بەڵکوو دارەکانی پارکی جەنگەڵیی ئاویەریش سووتان.
موڕتەزا سەننەدەجی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاگرکوژێنەوەی سنە وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە دەڵێ ئەگەر بەشداریو هاوبەشیی خەڵک بە گشتی نەبوایە، کوژاندنەوەی ئەو ئاگرە لە توانای ناوەندە دەوڵەتییەکاندا نەبوو.
چالاکێکی مەدەنیی شاری سنەش دەڵێ هاوسۆزیو خەمی خەڵک لە بە دەنگەوە هاتنی ئاویەر بە جۆرێک بوو کە خەڵک بە دەستی بەتاڵو بە داکەندنی جلی بەریان هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەیان داوە، ئەوەش وایکردوە ژمارەیەک لە خەڵکەکەش تووشی سووتان‌و کێشەی هەناسەدان ببنەوە.
سەید ئەحسەن عەلەوەی، نوێنەری شاری سنەش لە کاردانەوە بەو ئاگرکەوتنەوەیەدا گوتی ئاویەر بووە قوربانیی بێ مشووریو بێخەمیی کاربەدەستانی ئەو شارە.
ئەو دەڵێ لە سێ ساڵی ڕابردوودا ئاویەر چەند جار سووتاوە، بەڵام دەرکەوت کە ئەوە کاربەدەستانی ئەم شارەی نەهێناوەتە سەر ئەو بڕوایەی دەبێ خەمێک لەو کارە بخۆن‌و لە سەعاتەکانی یەکەمی ئەو سووتمانەشدا دەرکەوت کە ئەوان لە بەرامبەر سووتانی نمادی شاری سنەدا بێ توانا‌و دەستەوستانن.