سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سێنفیی خزمه‌تگوزاریی سه‌فه‌ركردنی ئێران ڕایگه‌یاند كه شیركه‌ته‌كانی فڕۆكه‌وانی بۆ مسافیرگواستنه‌وه نرخی بڵیته‌كانیان زیاتر له دوو به‌رابه‌ر به‌رز كردووه‌ته‌وه.
حورمه‌توڵا ڕه‌فیعی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سێنفیی خزمه‌تگوزاریی سه‌فه‌ركردنی ئێران وێڕای گرانبوونی بڵیته‌كان كه پێشتر به 4 هه‌زار 400 تمه‌ن بووه و ئێستا به 8 هه‌زار و 800 تمه‌ن ده‌فرۆشترێ، گوتی، ئه‌وه هه‌ڵه‌ی‌یه‌كی شیركه‌ته‌كانی بیانییه و به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌قی ئه‌وه‌یان نیه كه سیستمی فرۆشتنی بڵیته‌كانیان بوه‌ستێنن و بۆخۆیان ڕاسته‌وخۆ بیفرۆشن و یان پاره‌ی زیاتر له موشته‌ری وه‌ربگرن.
ناوبراو ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه ئایرلاینه‌كانی بیانی له به‌خشنامه‌یه‌كدا ڕایانگه‌یاندووه كه بڵیت به نرخی دۆلاری 4 هه‌زار و 200 نافرۆشین و ئێستا ده‌بێ به نرخی 8 هه‌زار و 800 تمه‌ن بڵیته‌كان بفرۆشین كه ئه‌و بابه‌ته نرخی بڵیته‌كانی زیاتر له دوو به‌رابه‌ر به‌رز كردووه‌ته‌وه و خه‌ڵكی تووشی گیروگرفت كردووه و ئێستا سیستمی ڕێزێرڤی بڵیته‌كانیش وه‌ستێندراوه و هیچ بڵیتێكی نێوده‌وڵه‌تی نافرۆشترێ.
ڕه‌فیعی دانی به‌وه‌دانا كه نرخی بڵیته‌كان سه‌دی 20 هه‌تا 40 گرانتر بووه هه‌ر ئێستا بڵیتی ئه‌و وڵاتانه‌ی دراوسێی ئێران وه‌ك ئازه‌ربایجان، توركیه، گورجستان و دوبه‌ی له سنووری 2 میلیۆن تمه‌ن تێپه‌ڕیوه و شوێنه دووره‌كانی ئاسیا نرخی هه‌ر بڵیتێك 3 هه‌تا 4 به‌رابه‌ر گرانتر بووه.
مه‌قسوود ئه‌سه‌دی سامانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شیركه‌ته‌كانی فڕۆكه‌وانیی ئێران ڕایگه‌یاند كه نرخی بڵیتی نێوخۆیش سه‌دی 70 گرانتر بووه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ڕۆژی ڕابردوو ڕێكخراوی فڕۆكه‌وانیی ئێران له به‌خشنامه‌یه‌كدا به پێی بڕیاری ده‌وڵه‌ت، نرخی دراو له‌وه به‌دواوه به پێی نرخی “سامانه‌ی سه‌نا” كه پێوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆی به بانكی ناوه‌ندییه‌وه هه‌یه ده‌بێ.