چەند ڕۆژ لەوەپێش نوێنەرێکی مەجلیسی ئێران باسی قەرەبووكردنەوەی وڵاتەكەی لەلایەن عێراقەوە ورووژاند لەبارەی شەڕی نێوان هەردوو وڵات، ڕۆژی ڕابردوو ١٩ی گەلاوێژ، جێگری سهركۆماری ئێرانیش داوای قهرهبووی شهڕی ٨ ساڵهی له عێراق كردەوە.
مهعسوومه ئیبتیكار جێگری سەركۆماری ئێران و سەرۆكی ڕێكخراوی پاراستنی ژینگەی ئێران لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتێری خۆیدا نووسیویەتی: ” بە پێی مادەی 6ی بڕیاری ژماره 598ی ئهنجوومهنی ئاسایشی نێودهوڵهتی دهبێ بهغدا بڕی 11 میلیار دۆلار وهك قهرهبووی شهڕی ٨ ساڵه، لهبری ئهو زیانانهی بهر ئێران كهوتوون، بە تاران بدا “.
ئەم هەڵوێستەی ئێران كە جارێ لە قۆناخی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوکراوەتەوە و چاوەڕوان دەكرێ بەم زووانە بگاتە سەر مێزەكانی گفتوگۆی تاران، بەتایبەتی كە کۆماری ئیسلامیی ئێران بەهۆی گەمارۆ نوێیەكانی ئەمریكاوە تووشی قەیران و تەنگژەیەكی ئابووریی نوێ بووەتەوە، کاربەسەتانی ڕێژیم لە حاڵێکدا باس لە قەرەبوو دەکەن کە حكوومەتی عێراق پابهندبوونی خۆی بهرامبهر سزاكانی ئهمهریكا بۆ سهر تاران راگهیاندبوو.
هەروەها پێشتریش مهحموود سادقی نوێنەری مەجلیس لە تویتێر خۆیدا نووسیبووی مادام بەغدا پشتیوانی لە سزاكانی ئەمریكا دەكا، كاتی ئەوەیە قەرزەكانی ئێران بداتەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا مهعسوومه ئیبتیكارش داوای ئهو زیانه ژینگهییانهی لە عێراق كردووەتەوە كه بههۆی شهڕی نێوان عێراق و كوەیت لە ساڵی 1990بەر ئێران كهوتووه.
لە کاردانەوەی قسەکانی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئیران ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش داوای لە ئیران کردووە کە دەبێ ئێرانیش قەرەبووی ئەو قوربانیانە بکاتەوە کە بەهۆی ئێران و قاعیدەوە کوژراون.
ئەو ململانێ تویتێرییە دوای ئەوە ڕووی داوە کە حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە پرێس کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاندبوو: “سەرەڕای دژایەتیمان لەگەڵ ناوڕۆکی گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران هەیە، پێڕەوی لەو گەمارۆیانە دەکەین کەلە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران