جاوید ڕه‌حمان، ڕاپۆرتنێری تایبه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له كاروباری مافی مرۆڤ له ئێران له ڕاستای هاوكاری و وتووێژ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای ناساندنی خۆی له یه‌كه‌م ڕاگه‌یاندنیدا داوای له كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد كه ڕێگر نەبن لە بۆ سه‌فه‌ر بۆ ئه‌و وڵاته .
ڕۆژی ڕابردوو جاوید ڕه‌حمان، ڕاپۆرتنێری تایبه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له كاروباری مافی مرۆڤ له ئێران به ڕه‌سمی وه‌ك ڕاپۆرتنێری تایبه‌تی ئه‌و ڕێكخراوه بۆ ئێران هه‌ڵبژێردرا و ناسێندرا.
ناوبراو هیوای خواست كه پێوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ئێران هه‌بێ و كه‌شوهه‌وای كراوه ڕاگه‌یاندن و وتووێژ له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی پێك بێ.
ناوبراو پێداگریی كرده‌وه كه كرده‌وه‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌بێ له‌گه‌ڵ ڕێكه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له بواری مافی مرۆڤ یه‌ك بگرێته‌وه.
ڕه‌حمان له به‌شێكی دیكه له قسه‌كانیدا گوتی: تا ئێستا ڕاپۆرتی جۆراوجۆری پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له ئێرانم به ده‌ست گه‌یشتووه و داوای له كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد كه هاوكاریی بكه‌ن.
ناوبراو هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی تایبه‌ت له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ له وڵاته كرد و ڕێكخراو و چالاكانی مافی مرۆڤی ئاگادار كرده‌وه كه هاوكاریی بكه‌ن.
جاوید ڕه‌حمان داوای له به‌شێك له كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد كه ڕێز له مافی مرۆڤ بگرن و، هه‌روه‌ها گوتی: ده‌نگی قوربانیان پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له ئێرانم بیستووه و به شێوه‌ی جیددی هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌م.