له حاڵێكدا ڕێگه به ڕاهێنانه‌كانی به‌له‌مه‌وانانی تیمی میللی له هەموو به‌نداوه‌كانی ئێران دراوه، به‌ڵام تەنیا لە مەهابادە کە ڕێگە لە گهمێوانهكانی ئەم شارە دەگیرێ.
له حاڵێكدا شاری مه‌هاباد یه‌كێك له جەمسەرەکانی مهلهمهوانی له ئاستی ئێران دادەنرێ‌و هەر ئێستا چه‌ند به‌له‌مه‌وانی خه‌ڵكی ئه‌م شاره ئەندامی تیمی میللیی بەلەمەوانیی ئێرانن‌و، تاهیر كهبووتهری کە خەڵکی مەهابادە ڕاهێنه‌ری تیمی میللیی به‌له‌مه‌وانیی “ڕووبینگ”ی لاوانی ئێرانه، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار چ له ئاستی شار‌و چه له پارێزگادا نه‌ته‌نیا هیچ هه‌وڵێك بۆ به‌هێز كردن‌و په‌ره پێدانی ئه‌م لقه وه‌رزشییه نادەن، به‌ڵكوو كۆسپ‌و له‌مپه‌ریش دەخەنە به‌رده‌م وه‌رزشکارانی ئه‌م شاره‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕی ههواڵدهرییو شیكاریی “ڕوانگه”، له حاڵی حازردا به‌ڕێوه‌چوونی ڕاهێنانه‌كانی تیمی میللی به‌له‌مه‌وانیی له به‌نداوی مه‌هاباد، به‌هۆی سیاسه‌ته پڕ له هه‌ڵاواردنه‌كانی كۆمه‌ڵێك له كاربه‌ده‌ستانی پارێزگاوه بێ ئه‌نجام ماوه‌ته‌وه.
له‌م ڕاپۆرته‌دا هه‌روه‌ها هاتووه كه هه‌یئه‌تی به‌له‌مه‌وانیی شاری مه‌هاباد له وەڵامی كاربه‌ده‌ستانی ئه‌م پارێزگایه‌دا گوتوویانه پێشتریش تیمی میللی له به‌نداوی مه‌هاباد ڕاهێنانی كردووه‌و له‌وه‌ش گرینگتر به‌له‌مه‌كانی ڕووبینگ هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه، به‌ڵام ئه‌م هۆكارانه‌ش بڕیار‌و هه‌ڵسوكه‌وتی كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیداریان نه‌گۆڕیوه، ئه‌وه له حاڵێك دایه كه به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه ڕه‌سمییه‌كان زۆربه‌ی ئه‌م ڕاهێنانه‌ی تیمه بهلهمهوانییهكان له ئاستی شاره‌كانی ئه‌م وڵاته و له سه‌ر به‌نداوه‌كان بووه.
“ڕوانگه” هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی له حاڵێكدا كه به ڕواڵه‌ت كاربه‌ده‌ستانی پارێزگا نیگه‌رانیی خۆیان له بابه‌ت سڵامه‌تیی ئاوی خواردنه‌وه‌ی مه‌هاباد وه‌ك پاساوێك بۆ دژایه‌تی كردنیان له‌گه‌ڵ ڕاهێنانی ئه‌م بهلهمهوانانه ڕاگه‌یاندووه، كه گرفتی زێراوی ئاواییه‌كانی ده‌وروبه‌ری به‌نداوی مه‌هاباد، پیسبوون به‌هۆی زۆر بوونی له ڕاده‌به‌ده‌ری ماسی “سوف”، خاوێن نه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌نداوه‌و ده‌یان گرفتی دیكه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نیگه‌رانی نهكردوونو ته‌نیا ڕاهێنانی تیمێكی چه‌ند كه‌سیی به‌له‌مه‌وانیی له شاری مههابادە بۆته هۆی دڵه‌خورپه‌ی ئهوانو تووشی کێشەی كردوون.