یووكیا ئامانۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی، ڕۆژی هه‌ینی پاش سه‌فه‌رێكی گرینگ‌و سه‌ره‌كی بۆ تاران، به هه‌واڵنێرانی گوت كه بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنی ناوكی له‌گه‌ڵ ئێران پێویسته كاری زیاتر بكرێ.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه نێوخۆییه‌كانی ئێران یووكیا ئامانۆ له سه‌فه‌ری خۆی بۆ تاران، له بابه‌ت پێویستیی پشكنینی كۆمه‌ڵێك له ناوه‌نده نیزامییه‌كان له ئێران‌و وتووێژ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له كاربه‌ده‌ستانی به‌رنامه‌ی ناوكیی كۆماری ئیسلامی، له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ئه‌م وڵاته كۆ بۆته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كاناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنیی “ئه‌لمه‌یادین” سه‌ر به كۆماری ئیسلامی ئێران، ئامانۆ له وتووێژه‌كانی خۆیدا له تاران، چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی وڵامی ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته له باره‌ی پشكنینی ١١ ناوه‌ندی نیزامی‌و هه‌روه‌ها دانووستان له‌گه‌ڵ ٢٥ بیرمه‌ندی ناوكیی كۆماری ئیسلامییه.
ئه‌لمه‌یادین له درێژه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌ی خۆیدا نووسیویه‌تی مۆحسێن فه‌خریزاده كه ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ڕۆژاوا وه‌ك باوكی بۆمبی ناوكیی ئێران ناوی دێنن، له ڕیزی سه‌ره‌وه‌ی لیستی كاربه‌ده‌ستانی ناوكی دایه كه ئاژانس ده‌یهه‌وێ چاوی پێیان بكه‌وێ.
مۆحسێن فه‌خریزاده یه‌كێك له ئه‌ندامانی پله‌به‌رزی سپای پاسدارانی ئێرانه. ڕۆژنامه‌ی واشینگتۆن پۆست پێشتر سه‌باره‌ت به‌م كه‌سه گوتبووی ئا‌مریكا، فه‌خریزاده به سندووقی سڕ‌و نهێنییه‌كانی به‌رنامه‌ی ناوكیی ئێران ده‌زانێ كه به‌رده‌وام له دیاری كردنی هه‌ڵوێستی هه‌یئه‌تی ئێران له دانووستانه‌كاندا، ده‌ورێكی نهێنی به‌ڵام كاریگه‌ری گێڕاوه.
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ناوكی پێی وایه تا ئه‌م كاتی به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ قسه له‌گه‌ڵ فه‌خریزاده نه‌كا، ناتوانێ به دڵنییاییه‌وه له باره‌ی ڕێژه‌ی ده‌ستڕاگه‌یشتنی ئێران به زانستی ناوكی بیروڕای خۆی ده‌رببڕێ.
ئامانۆ پاش گه‌ڕانه‌وه له ئێران پێداگری كردۆته‌وه كه ئیمزا كردنی ڕێككه‌وتنامه له‌گه‌ڵ ئێران پێویستی به كاری زیاتر هه‌یه، ئەو قسەیە له‌زمان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ناوكی نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه وتووێژه‌كانی ناوبراو له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ئێران به ئه‌نجامێكی باش نه‌گه‌یشتوون.
شایانی باسه كرانه‌وه‌ی گرێ كوێره‌ی دانووستانه ناوكییه‌كان له ڤیه‌ن تا كاتی دیدار له‌گه‌ڵ ئامانۆ به‌رده‌وام بووە، به‌ڵام ئێستا كرانه‌وه‌ی ئه‌م گرێ كوێره‌یه له ده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوكی دایه.