دوای چەند مانگ لە ناڕەزایەتیـیەکانی خەڵکی ئێران بەهۆی خراپی بارودۆخی ئابووری وڵاتەکەیانەوە، مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وەزیری کاری وڵاتەکەی لە پـۆستەکەی دەرکرد.
ڕۆژی ڕابردوو لە 290 ئەندام لە نوێنەرانی مەجلیسی شواری ئیسلامیی ئێران 243 ئەندامیان ئامادەی دانیشتنی پـرۆسەی دەنگدان لەمەڕ لابردنی وەزیری کار بوون. 129 نوێنەری مەجلیس دەنگیان دا بۆ لابردنی عەلی ڕەبیعی و 111 نوێنەریش لە دژی بڕیارەکە بوون و هەروەها 3 نوێنەری دیکەش دەنگیان نەدا.
شیاوی باسە یەکێک لە هۆکاری سەرەکیی لێپرسینەوە لە وەزیری کار، گەندەڵیی ماڵی لە ڕابەدەی وەزارەتخانەی کار و بەرپرسایەتی عەلی رەبیعی وەزیری ئەو وەزارەتخانەیە.
لە کاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی لێپرسینەوە لە مەجلیسی شوڕای ئیسلامی لە نێوان نوێنەرانی مەجلیس ناکۆکی ساز بوو.
بە وتەی جاسمی نوێنەری کرماشان زیاتر لە ٨میلیون کەس بێکار هەیەو ئەم ڕێژەیەش دروست نیە و دادتاکان باس لە ڕێژەی زیاتری بێکاری دەکەن و هەروەها ڕایشگەیاند: گرفتەکان لە ئێران بە پێچەوانە باس دەکرێن و ڕاستییەکان ناگوترێن.
هەروەها ڕەحیم نەورۆزی نوێنەری ڕوبات کەریم و بەهارستان بە باس کردن لە گەندەڵیی ماڵی ، لەو بارەوە وەزیری کار وخۆشبژیویی ئێرانی بە تاوانبار زانی و، خوازیاری روون کردنەوەی زیاتر بوو لەمەڕ فرۆشتنی پێترۆشمی و ناروونی ماڵی لەو پێوەندییەدا.
شایانی باسە ئێران زۆر لە مێژە بە دەست ڕێژەی بەرزی بێکاری و خراپی بارودۆخی ئابووریـیەوە دەناڵێنێ، لە لەیەکی دیکەش ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش گەماڕۆی نوێی بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاندووە و گەماڕۆی نەوتی ئەو وڵاتەش هێشتا لە ڕێ دایە.