كاربه‌ده‌ستێكی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگه‌یاند كه له ماوه‌ی‌٥٠ ساڵی داهاتوودا ئێران هیچ ئاوی نامێنێ و تووشی وشكه ساڵی ده‌بێته‌وه.
عیسا كه‌ڵانته‌ری، سه‌رۆكی ڕێكخراوی ژینگه‌پارێزیی كۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی له وشكه ساڵی گوتی: له ماوه‌ی ٥٠ ساڵی داهاتوودا ئێران هیچ ئاوی نامێنێ.
ناوبراو له به‌شێك له قسه‌كانیدا گوتی: به پێی ئاماری باران بارینه‌كانی ساڵی ڕابردوو سه‌دی ٢٥ی بارانه‌كان له كه‌می داوه و بۆ خوارووی ٢٠٠ میلیمیتری موكه‌عه‌ب كه‌می كردووه. به كارهێنانی ئاوی له ئێران له چاو باران بارینه‌كان زۆر له‌وه زیاتره كه جێگه‌ی پڕ بێته‌وه و خه‌ڵك ئاوی پێویستی خۆیان به‌كار دێنن بێ ئه‌وه‌ی كه بیرێك له داهاتوو بكه‌نه‌وه.
ئه‌و ئاوه كه‌مه‌ی كه ماوه‌ته‌وه هه‌موو له ژێر زه‌وی دایه ئاوی سه‌رزه‌وی به‌شی هه‌ره زۆری وشك بووه. ناوبراو له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه كه له ماوه‌ی ٥٠ ساڵی ڕابردوودا ته‌نانه‌ت ئاو بۆ خواردنه‌وه‌ش نامێنێ.
ئه‌وه له حاڵێكدایه كه كۆماری ئیسلامیی ئێران به سیاسه‌تی هه‌ڵەی خۆی ئاو بۆ عێراق و كوه‌یت ناردووه و خه‌ڵكی خۆی له ناوچه گه‌رمێنه‌كان به ماشێن ئاویان بۆ ده‌چێ و مه‌زرا و مووچه‌كانیان زۆربه‌یان وشك بوون.