ڕێکه‌وتی ١٧/٠٥/٩٧ هه‌یئه‌تێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێکهاتوو له (که‌ماڵی که‌ریمی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی،سۆران نووری ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی حیزب له سلێمانی) سه‌ردانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رکردایه‌تی سلێمانی_هه‌ڵه‌بجەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و لە لایەن بەڕیز عارف تەیفوورەوە بە گەرمی پێشوازییان لێ‌کرا.
له‌م سه‌ردانه دا وێڕای پیرۆزبایی ده‌سبه‌کاربوونی به‌ڕێز عارف ته‌یفوور وه‌ک به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رکردایه‌تی سلێمانی_هه‌ڵه‌بجه پارتی دێموکراتی کوردستان ، کۆمەڵێک بابەتی پێوەندیدار بە وه‌زعیه‌تی سیاسی ئێستای کورد له ڕۆژهه‌ڵات و باشووری کوردستان ، خرایە بەرباس و گفتگۆی لەسەر کرا.
سەرەتا هەیئەتی خانەخوێ خوشحاڵی خۆی لەو دیدار وسەردانە باس کرد و پاشان هەیئەتی حیزبی بە ئاوردانەوە لە هەلومەرجی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هاوکێشە سیاسییەکان یه‌کیه‌تی و یه‌کڕیزی نێو ماڵی کوردیان لەم دۆخەدا بە زەرووری زانی.
لەو دیدارەدا هه‌ردوولا سه‌باره‌ت به بارودۆخی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌یی و پرسی کورد له پارچه جیاجیاکانی کوردستان و پێوه‌ندی و کارتێکه‌ریی خه‌باتی کورد به‌تایبه‌تی له باشوور و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان گفتگۆیان کرد. ئینجا هێندێک مه‌سه‌له‌ی پێوه‌ندیدار به لێکگه‌یشتن و هاوهه‌نگاویی هێزه سیاسییه‌کانی کورد له‌به‌ر رووناکایی رووداو و ئاڵوگۆڕه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی ناوچه و کوردستان تاوتوێ کران
هەروەها هەر دوولا، جه‌ختیان له هاوکاری زیاتری حیزبه کوردییه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌ک کرده‌وه و پێیان وابوو به‌یه‌کڕیزی و یه‌کگوتاری ده‌توانن ئه‌و هه‌لانه که ده‌خوڵقێت به قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌تی کورد ته‌واوبێ.