لە درێژەی کارەساتی کوشتنی کۆڵبەران و کاسبکارانی سەر سنوور ، کۆڵبەرێکی دیکە، لە ناوچەی پیرانشار بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم کوژرا.
بە پێی هەواڵی “موکریان” بەرەبەیانیی سەشەممە ١٦ی گەلاوێژ ، کۆڵبەڕێکی لاو، خەڵکی پیرانشار تەمەن ١٨ ساڵە بە تەقەی هێزەکانی رێژیم لە قەندیل، گیانی لە دەستدا.
“موکریان” شووناسی ئەو کۆڵبەرەی بەناوی حاسڵ بادبرین ڕاگەیاندوە کە رۆژی سێشەممە کەوتووتە بەر دەسڕێژی گوللەو گیانی لە دەستداوە.
جێی وەبیرهێنانەوەیە رۆژی ١١ی گەلاوێژیش سێ کۆڵبەری دیکە، لە ناوچە سنوورییەکانی سەڵماس و چاڵدران بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژران و بریندار بوون.
شایانی باسە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 57 کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار بوون. لەو 57 کەسە 22 کەسیان گیانیان لە دەست داوە و 35 کەسیشان بریندار بوون.