٢٩ ساڵ پاش ئازاد كرانی شاری مێهران، ئه‌م شاره شهڕلێدراوهی كرماشان هه‌روا له ههژاریو بێبه‌شی دایه‌و خه‌ڵكی ئه‌م شاره له‌گه‌ڵ گیر‌و گرفتێكی زۆر به‌ره‌وڕوون.
ئەوەی لە یەکەم بینین‌دا بەرچاو دەکەوێ ئەوەیە کە ته‌پ و تۆزی شه‌ڕ ئێستاش له‌سه‌ر ڕووخساری ئه‌م شاره لانه‌دراوه، شارێك كه ٤ جار له لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقه‌وه داگیر‌و به ته‌واوی كاول کرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی مێهر خه‌ڵكی ئه‌م شاره له بارودۆخی خۆیان یه‌كجار ناڕازین‌و جگه له مسافیركێشی و كرێكاری هیچ شتێكی دیكه‌یان له سنووری مێهران ده‌ست نه‌كه‌وتووه.
چاڵه نه‌وته هاوبه‌شه‌كانی ئازه‌ر و چنگولهش پاش ساڵانێك ئێستاش نه‌گه‌یشتوونه‌ته قۆناغی به‌رهه‌مهێنان و سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی لاوانی ئه‌م شاره بۆ كاركردن له‌م مه‌یدانه نه‌وتییانه‌دا، به‌ڵام زۆربه‌ی هێزی كاری ئه‌و مه‌یدانانه كه‌سانی ناخۆجێیین كه له پارێزگاكانی دیكه‌ڕا هێناویانن.
مراد ناسری، فه‌رمانداری شاری مێهران ده‌ڵێ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوو له ٣ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیشدا، زیاتر له ١ میلیارد و ٦٠٠ میلیۆن دۆلار كاڵا له سنووری مێهرانه‌وه به‌ڕێی عێراق كراوه، به‌ڵام ئه‌م مه‌سه‌له هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر ئابووریی ئه‌م شاره، كار و شوغڵی لاوه‌كان و دابه‌زاندنی ئاستی بێكاری له‌م شاره دانه‌ناوه.