حەوتووی ڕابردوو ڕۆژنامەنووس و چالاکێکی مەدەنیی کوردی خەڵکی شاری مەریوان دەسبەسەر کراو تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسی لەبەر دەستدا نیە.
بەپێی هەواڵی سەرچاوە نێوخۆییەکان، حەوتووی ڕابردوو، چالاکی مەدەنی، ژینگەپارێز و ڕۆژنامەنووسی کورد بە ناوی “ئارمان غەفووری”، خەڵکی شاری مەریوان، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
هێزە ئیتلاعاتییەکان پاش دەسبەسەر کردنی ئەو چالاکە مەدەنییە کوردە، ناوبراویان بۆ شوێنێکی ناڕوون گواستووەتەوە و تا ئامادەکرانی ئەو هەواڵە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نیە.
ڕۆژی دووشەممە ٢١ی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو، ئەم چالاکە مەدەنییە کوردە لەگەڵ “عەدنان حەسەنپوور”، “محەممەد دانش”، “فەرامەز محەممەدی” و “ناسیح باخشی” بە تۆمەتی “بەشداریکردن لە کۆبوونەوە پشتیوانیی لە شاری عەفرین” لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و دواتر بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
شایان باسە ئارمان غەفووری، یەکێک لە ئەندامانی چالاکی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بووە و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دوایین دەسبەسەرکردنی ناوبراو لە بەردەستدا نیە.
هاوكات له شاری شنۆ هێزه ئهمنیهتییهكان دوو كهسیان به ناوی كامیل ئهحمهدی، خهڵكی ئاوایی حهسهن نووران و تهیب بامروهت خهڵكی ئاوایی سینگان به تۆمهتی هاوكاریكردنی یهكێك له حیزبه كوردییهكانی بهرههڵسكاری كۆماری ئیسلامیی ئێران دهسبهسهر كران و بۆ شوێنێكی ناڕوون گواستراونهتهوه.