حەسەن ڕۆحانی سەرکۆماری ئێران گوتی: ئەمریکا لە ئاستی جیهاندا خەریکە تەریک و پەشیمانیش دەبێتەوە کە گەماڕۆ بەسەر ئێران‌دا بسەپێنێ.
حەسەن ڕۆحانی لە لێدوانێکیدا گوتی ” ئەمریکا پەشیمان دەبێتەوە لەسەر سەپاندنی گەماڕۆ بەسەر ئێران‌دا. ئەوان گیرۆدەی تەنیایین لە جیهاندا. سزا دەسەپێنن بەسەر منداڵ و نەخۆش و گەلی ئێران‌دا.”
ئەم لێدوانەی ڕۆحانیش چەند کاتژمێرێک پێش لە جێبەجێکردنی گەماڕۆ نوێیەکانی ئەمریکا بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران بووە.
شەوی ڕابردوو دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا، بڕیاری سه‌پاندنی سزاكانی به‌سه‌ر ئێران‌دا ئیمزا كرد و هاوکات داوای لە کاربەدەستانی ئەو وڵاتە کرد کە بۆ وتووێژ و ڕێکەوتنی نوێ ئامادەیە.
رۆحانی لە کاردانەوەی قسەکانی دۆناڵد ترامپدا کە لە كاناڵی تلویزیۆنی ڕەسمی ئێران بڵاوبوویەوە ‘گوتی: بەو مەرجەی ئەمریكا جێی متمانە بێ، تاران وتووێژ لەگەڵ واشنگتۆن دەكا، بەڵام ئێستا ئەمریكا لە ڕێكەوتنامەی ئەتۆمی كشاوەتەوە و دووبارە گەمارۆی بەسەر ئێران‌دا سەپاندووەتەوە.
هەروەها ڕۆحانی لە بەشێک لە قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد داواکاریی ترامپ بۆ وتووێژ لەگەڵ ئێران، ڕاكێشانی سەرنجی ڕای گشتیی ئەمریكا و نانەوەی ئاژەوە و فیتنە لە نێو ئێران دایە.
ئەوەش لە حاڵێكدایە كە دوای بڕیارەكانی ئەمریكا بۆ سزادانی ئێران، ئەو وڵاتە ناچار دەکا ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست بوەستێنێ.
پێویست بە وەبیهێنانەوەیە کە سزا نوێیەكانی ئەمریكا بۆسەر ئێران، قەدەخەكردنی كڕین و فرۆشتنی ئاسن و ئەلەمنیۆم و كانزاكانی دیکەی ئێران، لێستاندنەوەی مۆڵەتەكانی گرێبەستەكانی فڕۆكەی بازرگانی، لەگەڵ سزادانی كەرتی پیشەسازی ئێران بەگشتی دەگرێتەوە.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا مایك پۆمپئو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له كاردانه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا دژی كۆماری ئیسلامی ئێران له تویتێری خۆیدا ده‌نووسێ: كاتی ئه‌وه هاتووه كه ڕێژیمی ئێران پاره و داراییه‌كانی خۆی خه‌رجی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی بكا نه‌ك پشتیوانیكردن له گرووپه تیرۆریسته‌كان.
به دوای سه‌پاندنی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران جۆن بۆڵتۆنی ڕاوێژكاری ئه‌منیه‌تی میللیی ئه‌مریكاش بێده‌نگ نه‌بوو و له درێژه‌ی كاردانه‌وه‌كانی خۆیدا گوتی: “ئێمه خوازیاری فشار هێنان بۆسه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێرانین تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌و ڕێژیمه سه‌باره‌ت به خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی و ناوچه و جیهان بگۆڕین و پێش به سه‌ره‌ڕۆییه‌كانی ئه‌و وڵاته به هه‌نارده كردنی شۆڕش بۆ ناوچه و ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری وڵاته و هه‌روه‌ها به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی قه‌ده‌خه‌كراو بگرێن.
شایانی باسە لە مانگی خەزەڵوەری داهاتووە هەناردەی نەوتی ئێران بەتەواوی رادەگیرێ، ئالوگۆڕی بازرگانییش لە بەندەرەكانی ئێران دەوەستێندرێ.