هه‌ر دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی خولی یه‌كه‌می گه‌مارۆكان دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران، به خێرایی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رز بوویه‌وه.
هه‌ندێك له ڕاڤه‌كارانی له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن كه هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌سپێكی گه‌مارۆكانه‌وه هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران 350 هه‌زار بۆ 500 هه‌زار بۆشكه له ڕۆژدا له كه‌می ده‌دا.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز، ته‌نیا یه‌ك ڕۆژ له گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌مارۆكانی وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داریی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران تێپه‌ڕیوه كه نرخی نه‌وتی برێنت هه‌ر بۆشكه‌یه زیاتر له 13 سێنت گرانتر بووه و هه‌ر بۆشكه‌یه له نه‌وتی تێگزاس به نزیك به 70 دۆلار فرۆشترا.
ڕۆژی ڕابردوو كاربه‌ده‌ستێكی پله به‌رزی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه ” سیاسه‌تی ئێمه ئه‌وه‌یه كه كڕێارانی نه‌وتی ئێران ڕازی بكه‌ین كه نه‌وت له كۆماری ئیسلامیی ئێران نه‌كڕن و هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئه‌و وڵاته سیفر بكه‌نه‌وه.”
بانكی سوسایت جێنراڵی فه‌رانسه ڕایگه‌یاند كه هه‌ر ئێستا پاشه‌كه‌وتی نه‌وت له ئاستی جیهاندا كه‌می نه‌كردووه، به‌ڵام به كه‌می كردنی ڕۆژانه یه‌ك میلیۆن بۆشكه نه‌وتی ئێران، پاشه‌كه‌وتی نه‌وتی جیهان له كه‌می ده‌دا و بۆ قه‌ره‌بوون كردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه نه‌وته وڵاتانی ڕووسیه، عه‌ره‌بستان و عێراق تا ئێستا پێش قه‌ده‌م بوون. چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش سه‌باح جه‌بار عه‌ینی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاند كه بازاڕی نه‌وتی جیهان به‌م زووانه وه‌ك خۆی لێدێته‌وه و عێراق ئاماده‌یه بۆشایی نه‌وتی كۆماری ئیسلامیی ئێران پڕ بكاته‌وه و ڕۆژانه 6 میلیۆن بۆشكه نه‌وت هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان بكا و له‌وانه‌یه تا ساڵی 2023 ئه‌و وڵاته ڕۆژانه بڕی 5/7 بۆشكه هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كان بكا.