باڵوێزی دامەزراوی ماف، لە سەردانێکدا بۆ شاری سنە، پێداگریی لەسەر پشتیوانیی دەسبەجێی منداڵانی بەرکەوتووی مینی کردووە.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، “١٣ و ١٤”ی گەلاوێژ، یەڵدا عەباسی، هونەرمەندی ناسراوی کوردی خەڵکی خۆراسان و باڵوێزی ماف بۆ جیهانی دوور لە مین، سەردانی شاری سنەی کرد و چاوی بە منداڵانی قوربانیی مین کەوت.
ئەو هونەرمەندە کوردە، لەو سەردانەی بۆ شاری سنە ڕایگەیاندووە: “لە کۆبوونەوە لەگەڵ بەرێوەبەریی دامەزراوەی ماف، باس لە کۆنسێرتێک کرا، کە بۆ منداڵانی قوربانیی مین بەرێوە دەچێت و تەواوی داهاتی ئەو کۆنسێرتە بۆ پشتیوانیی پزیشکی و ڕاوێژکاری و دەروونناسیی منداڵانی بەرکەوتووی 4 پارێزگای ئالوودە بە مین لە ڕۆژئاوای وڵات تەرخان دەکرێت و بڕیارە بەم زووانە موڵەتی بەڕێوبردنی ئەو کۆنسێرتە وەربگرین”.
یەڵدا عەباسی هەروەها لەو سەردانەدا چاوی بە منداڵانی بەرکەوتووی مین لە گوندی “نشکاش” سەر بە شاری مەریوان کەوت و باسی لەوە کردووە، کە “سەردانی گوڵشەن کەریمی لە گوندی نشکاش لە ٢٥ کیلۆمێتری شاری مەریوانی کردووە.