له درێژه‌ی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌کانی ئه‌مساڵ له ناوچه جیاجیاکانی کوردستان پڕیشکه‌ی ئاگر ئه‌مجاره‌یان گه‌یشته ئاویه‌ری سنه.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنیری کوردستان‌و کورد ئاگرکه‌وتنه‌وه‌که‌ی ئاویه‌ر که له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌ستی پێ‌کرد، له چوار قۆڵی حهسهنئاوا، به‌ره‌و شارۆچکه‌ی پیشه‌یی، پارکی منداڵان‌و لوتکه‌ی ئاویه‌ر بڵێسه‌ی سه‌ندوه که تا ئاماده کردنی ئه‌م هه‌واڵه ئاگره‌که له دوو قۆڵی به‌ره‌و ئاوایی حهسهنئاواو شارۆچکه‌ی پیشه‌یی به هیممه‌تی خه‌ڵک کوژاوه‌ته‌وه، به‌ڵام له دوو قۆڵه‌که‌ی دیکه درێژه‌ی هه‌یه.
په‌یامنێری کوردستان‌و کورد ده‌ڵێ له سه‌ره‌تای ئاگرکه‌وتنه که ده‌کرا پێشێ پێ بگیرێ خه‌ڵکێکی زۆر ویستوویانه به هانای ئاویه‌ره‌وه بچن، به‌ڵام له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه ڕێیان پێگیراوه، ئه‌وه‌ش وایکردوه بواری ئاگره‌که خۆشترو زیاتر بێ؛ به‌ڵام که دوایه ئاگه‌ره له ڕووبه‌رێکی زۆردا په‌ره‌ی سه‌ندوه، خه‌ڵکه‌که بێ گوێدانه رێگرییه‌کان به گژی ئاگره‌که‌دا چوونه‌ته‌وه.
شایانی باسه تا ئێستا به ڕوونی دیار نییه که چ ڕووبه‌رێک له داوێنی ئاویه‌ر سووتاوه، به‌ڵام به‌پێی به‌راورده سه‌ره‌تاییه‌کان ئاگره‌که زیانی به ده‌یان هێکتار له داوێنی ئاویه‌ر گه‌یاندوه.