ئه‌حمه‌د مه‌جیدی، جێگری سه‌رۆکی بانکی میللیی شاری شنۆ که ماوه‌ی نیزیک به حه‌وتوویه‌ک بوو له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سێکه‌وه ڕفێندرابوو، گه‌ڕایه‌وه باوه‌شی بنه‌ماڵه‌که‌ی.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد له شنۆ ئه‌حمه‌د مه‌جیدی، جێگری سه‌رۆکی بانکی میللیی که ڕۆژی شه‌ممه، ٦ ی پووشپه‌ڕ له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سێکه‌وه به مه‌به‌ستی ئه‌ستاندنی پووڵ له بنه‌ماڵه‌که‌ی ڕفێندرابوو، ڕۆژی هه‌ینی له ده‌ستی ڕفێنه‌ره‌کانی ئازاد کرا.
ئه‌حمه‌د مه‌جیدی ده‌ڵێ ڕۆژی شه‌ممه که به ته‌مابووه بچێته سه‌رکار، به تاکسی له‌لایه‌ن دوو که‌سه‌وه ڕفێندراوه‌و ئه‌وان له بری ئازادکردنی داوای ٣٥ میلیۆن تمه‌نیان له سه‌رۆکی بانکی میللی کردوه‌و له دوایه‌شدا داوای پووڵێکی زۆرتریان له بنه‌ماڵه‌که‌ی کردوه.
شایانی باسه که ئازادبوونی ئه‌حمه‌د مه‌جیدی که که‌سێکی خۆشناوی خه‌ڵکی گوندی بێمزوورتێ له ناوچه‌ی شنۆیه، بۆته هۆی خۆشحاڵی خه‌ڵکه‌که.