محه‌مه‌د خاته‌می، سه‌ركۆماری پێشووتری ئێران، بۆ ده‌ربازبوونی كۆماری ئیسلامیی ئێران له قه‌یرانی وڵاته‌كه‌ی 15 ڕێكاری پێشنیار كردووه.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، محه‌ممه‌د خاته‌می، سه‌ركۆماری پێشووتری ئه‌و وڵاته ڕۆژی ڕابردوو 15 ڕێكاری بۆ ده‌ربازبوونی وڵاته‌كه‌ی له‌و قه‌یرانه پێشنیار كرد و له به‌شێك له قسه‌كانیدا داوا لێبوردنی له خه‌ڵكی ئێران كرد و گوتی ئێمه ده‌مانتوانی باشتر خزمه‌ت به خه‌ڵك بكه‌ین به‌ڵام نه‌مانكرد.
ناوبراو له حاڵێكدا ئه‌و قسانه‌ده‌كا كه وڵاته‌كه‌ی تووشی قه‌یرانێكی قووڵ بووه هیچ چاره‌سه‌ری نه‌ماوه و پێی وایه به‌و قسانه‌ی ناوبراو خه‌ڵك فریو ده‌خۆن..
كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ڕاگرتنی ئه‌و ڕێژیمه و مانه‌وه‌یان له ده‌سه‌ڵات په‌نا بۆ هەموو ڕێگایەک دەبەن و ته‌نانه‌ت باس له ئازادكرانی مووسه‌وی و كه‌ڕووبیش ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وانه هیچ كام له كێشه‌كانی خه‌ڵك چاره‌سه‌ر ناكا و خه‌ڵك گیروگرفتی خۆیان هه‌یه و ئه‌وان خوازیاری گۆڕینی ڕێژیمی ئێرانن.
شیاوی باسە خاتەمی بۆخۆی دەرکەوتنی لە میدیاکانی ئێران قدەغە کراوە.
له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به ده‌یان شاری ئێران سه‌باره‌ت به بارودۆخی سیاسی و ئابووریی وڵاته‌كه‌یان دژی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران خۆپێشاندانی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه بردووه و ته‌نانه‌ت دروشمی بمرێ خامنه‌ییان گوته‌وه و خوازیاری ڕووخانی ئه‌و ڕێژیمه بوون.
محه‌ممه‌د خاته‌می وێڕای ئاماژه به گیروگرفتی ئابووریی ئێران ڕیشه‌ی مێژوویی هه‌یه، گوتی: ئێستا گیروگرفتی پێكهاته‌یی و كرده‌وه‌یشی پێوه زیاد بووه.
سه‌ركۆماری پێشووتری كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه كه ئه‌گه‌ر “پته‌وكردنی بناخه‌ی میللی”، “یه‌كپارچه‌یی نه‌ته‌وه‌یی ئێران”، “گۆڕینی ڕوانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی میللی”، “كرانه‌وه‌ی كه‌شو هه‌وای سیاسی و ئه‌منی”، “به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی بازنه‌ی ناخودی”، “هه‌ڵگرتنی حه‌سر”، “ئازادكرانی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی و عه‌قیه‌تی”، “ڕاگەیاندنی لێبوردنی گشتی”لابرانی هه‌موو به‌رته‌سككرنه‌وه‌كان”، ” كۆتایی هێنان به توندڕه‌وی و سه‌ره‌ڕۆیی”، “بیستنی ده‌نگی خه‌ڵك”، “وه‌ڵامده‌ربوونی ده‌وڵه‌ت”، “زیندوو ڕاگرتنی متمانه‌ی خه‌ڵك”، “پێكهێنان دادگا و هه‌یئه‌تی عادڵانه‌ی خه‌ڵكی” بكرێن ئه‌و وڵاته له‌و قه‌یرانه ده‌رباز ده‌بێ.
ناوبراو له به‌شێكی دیكه‌ی له قسه‌كاندا گوتی من باوه‌ڕم به كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌یه به‌ڵام ده‌بێ ریفۆڕمی تێدا بكرێ و پێداگریی له‌سه‌ر گۆڕینی سیاسه‌تی ئێستا ئه‌و وڵاته كرده‌وه.
محه‌ممه‌د خاته‌می له كۆتاییدا ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر ریفۆرم نه‌كرێ و گیروگرفته‌كان له‌وه زیاتر ده‌بن و كۆماری ئیسلامی به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌با و پاشان قه‌ربوو كردنه‌وه‌ی دژوار ده‌بێ.
شیاوی باسە بەشێک لە ڕەخنەگرانی ڕێژیم وەکوو حشمەتوڵڵا تەبەرزی وڵامی خاتەمییان داوەتەوە.