پۆلێکی دی له کاروانچییانی پیرانشار که‌وتوونه که‌مینی هێزه چه‌کداره‌کانی ڕێژیم‌و ته‌قه‌یان لێکراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان و کورد له‌و ده‌سڕێژه‌ی هێزه‌کانی ڕێژیم‌دا دوو کاسبکاری کورد بریندار بوون.
به گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 11 ی پووشپه‌ڕ پۆلێک کاروانچی له کۆتره‌ل دراونه‌ته به‌ر ده‌سڕێژی هێزه چه‌کداره‌کانی ڕیژیم. له‌و دهسرێژهدا هه‌موو وڵاغی کاروانچییه‌کان کوژراون‌و باره‌کانیان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌و به تاڵان بڕاوه. هه‌روه‌ها دوو کاروانچیش به ناوه‌کانی لوقمان‌و عه‌لی میره‌دێ که خه‌ڵکی مه‌هاباد بوون، بریندار بوون.
برینداربوونی ئه‌و دوو کاسبکاره‌ی خه‌کی مه‌هاباد له پیرانشار له حاڵێک دایه که له ناوچه‌ی سهلاسو باوه‌جانیش کازم ڕه‌حمانی، کۆڵبه‌رێکی خه‌ڵکی گوندی ” گزه” به‌هۆی ده‌سڕێژی ڕاسته‌وخۆی هێزه چه‌کداره‌کانی ڕێژیم به توندی بریندار بووه.