2 به‌ندكراوی كورد به ناوه‌كانی محه‌ممه‌د ئه‌مین ئاگووشی و ئیره‌ج محه‌ممه‌دی پاش 10 ساڵ له زیندان ئازاد كرا.
به پێی ڕاپۆرتی هێرانا، ڕۆژی ڕابردوو 2 به‌ندكراوی كورد به ناوه‌كاتنی محه‌ممه‌د ئه‌مین ئاگووشی و ئیره‌ج محه‌ممه‌دی له به‌ندیخانه‌ی ته‌ورێز ئازاد كران ئه‌و دوو به‌ندكراوه ساڵی 1386 به تۆمه‌تی هه‌وڵدانی دژی ئه‌منیه‌تی میللی حوكمی 10 ساڵ زیندان و دوورخراوه‌ییان به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو.
محه‌ممه‌د ئه‌مین ئاگووشی پاش 10 ساڵ تێپه‌ڕكردنی حوكمه‌كه‌ی له زیندانه جیاجیانی ئێران له به‌ندیخانه‌ی ته‌ورێز كۆتایی به ماوه‌ی مه‌حكومییه‌ته‌كه‌ی هات و له‌گه‌ڵ هاوپەر‌وه‌نده‌یه‌كی خۆی به ناوی ئیره‌ج محه‌ممه‌دی ئازاد كران.
ئیره‌ج محه‌ممه‌دی ماوه‌ی مه‌حكومییه‌ته‌كه‌ی تێپه‌ڕببوو به‌ڵام به‌هۆی كارشكێنی كاربه‌ده‌ستانی زیندان ڕێگرییان له ئازادكرانی ناوبراو گرتبوو.
پێویست به وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه ئاگووشی مانگی ڕه‌زبه‌ری ساڵی 1386 به تۆمه‌تی سیخوڕی و هاوكاریكردن له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان ده‌سبه‌سه‌ر كرابوو. ناوبراو 7 مانگ و 20 ڕۆژ له ژووره تاکە‌كه‌سییه‌كانی ڕێژیم له ورمێ‌دا بووه و پاش 8 مانگ به دانانی بارمته‌ی 150 میلیۆن تمه‌نی له لایه‌ن لقی 2ی دادسه‌رای نیزامی به شێوه‌ی كاتی ئازاد كرابوو و، له ئاكامدا به تۆمه‌تی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا بۆ زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ گواسترایه‌وه.
پاش تێپه‌ڕبوونی 4 مانگ له‌و زیندانه به 5 جار دادگایی كردن حوكمی گوله‌بارانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
دوای پەر‌وه‌نده‌كه‌ی بۆ دیوانی بالای ئێران نێردرا و، له لایه‌ن لقی 31 هه‌مان حوكمی به‌سه‌ردا سه‌پێندرایه‌وه و به پێی ماده‌ی 109 حوكمی گولله بارانه‌كه‌ی وه‌ك خۆی ته‌ئید كرایه‌وه.
ساڵی 1389 دووباره په‌روه‌نده‌ی ناوبراو پێداچوونه‌وه پێدا كرا و حوكمه‌كه‌ی بۆ 10 ساڵ زیندان و دوورخراوه‌یی كه‌م كرایه‌وه.
ناوبراو مانگی گه‌لاوێژی ساڵی 1391 بۆ زیندانی ناوه‌ندیی زاهیدان دوور خرایه‌وه و پاش یه‌ك ساڵ بۆ یه‌كه‌م جار مه‌ره‌خه‌سی پێدرا.
ئاگووشی و محه‌ممه‌دی پێكه‌وه خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ڕابردوو له زاهیدانه‌وه بۆ به‌ندیخانه‌ی ته‌ورێز گواسترانه‌وه.
هه‌روه‌ها ئیره‌ج محه‌ممه‌دی له ڕێبه‌ندانی ساڵی 1395 له نامه‌یه‌كی سه‌رئاواڵادا داوای لێخۆشبوونی حوكمه‌كه‌ی كردبوو, ناوبراو ماوه‌ی 8 مانگ له ژووری تاكه‌كه‌سیدا ڕاگیرابوو و تووشی نه‌خۆشیی ده‌روونی ببوو.