دایکی دوو شەهیدی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە شاری مه‌هاباد کۆچی دوایی کرد.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان كولسوم خانمی پیرۆتی، خێزانی خوا لێخۆش‌بوو شێخ خالید شهمسهدینیو دایكی شه‌هیدان ئه‌میرو مسته‌فای شه‌مسه‌دینی، کۆچی دوایی کرد.
خاتوو کولسووم پیرۆتی دێبۆکری، هاوسەری کەسایەتیی ناسراوو تێکۆشەری دێرینی ڕێزکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان، شیخ خالید شەمسەدینیو دایکی دوو شەهیدی قارەمانی حیزب‌و گەلەکەمان، شەهیدان ئەمیرو مستەفا شەمسەدینی بوو. دایه دڵی پڕ لە ئاوات و تاسەی کولسووم بۆ ڕزگاریی کوردستان ڕۆژی چوارشەممە، ١٠ی پووشپەڕ لە لێدان کەوت.
کولسووم خانمی پیرۆتی یەکێک لەو ژنە ناسراوو بە ناوبانگانەی کورد بوو کە جگە لە بنەماڵەکەی خۆی، تەنانەت بنەماڵەی شێخی بورهان، وەک ماڵە خەزووران شانازییان پێوە دەکرد. ئەو پێش شووکردنی به شێخ خالید شەمسەدینی، لە نێو بنەماڵەی گەورەو بەناودەنگی پیرۆتی دێبۆکریدا، جێگەیەکی تایبەتی هه‌بوو، پاش شووکردن به شیخ خالید شەمسەدینیو پاشانیش دوای پێشکەشکردنی ٢ کوری بە کاروانی شه‌هیدانی حیزب، هێندەی دیکە بووە جێی ڕێز و متمانەی کۆمەڵانی خەڵک.
شایانی باسه ئه‌میر شه‌مسه‌دینی هاوینی ساڵی ١٣٦٢ی هه‌تاوی له گوندی قاراوه به ده‌ستی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی شه‌هید کرا
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزب به‌و بۆنه‌یه‌وه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و که‌سوکاری دایه کولسوم ده‌کاو خۆی به شه‌ریکه خه‌می ئه‌و بنه‌ماڵه به‌ڕێزه ده‌زانێ.