شەوی شەممە لە سەر یەکشەممە ١٤ی گەلاوێژ ی ٩٧ی هەتاوی سپای پاسداران هێرشیان کردوتە سەر چەند گوند لە ناوچەی مەریوان و، کۆمەلێک کەسیان دەسبەسەر کردووە.
بە پێی ڕاپۆڕتی “چاونیوز” شەوی ڕابردوو لە ناوچەی مەریوان ٨ کەس لە لایەن سپای پاسدارانەوە دەسبەسەرکراون و سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان بەڵام تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لە شوێنی ڕاگرتن و، تاوانی دەسبەسەرکردنیان هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نیە.
هەواڵنێری “چاونیوز” لە مەریوان، شووناسی دەسبەسەرکراوەکانی بەم جۆرە باس دەکا؛ محەممەد ئێرانخا، محەممەد حسێنی ، محەممەد مەممڵەکەتی، خەڵکی ئاوایی دەرێ، عوسمان دڵاوێز، محەممەد کەریمی، خەڵکی ئاوایی گوێزەکوێر، سیوان و پەیمان شاکریان، محەممەد پەرتەوەی، خەڵکی ئاوایی شێخە کوێرە.
شیاوی باسە هەر بە پێی زانیارییەکانی “چاونیوز” رۆژی شەممە ١٣ی گەلاوێژ
ئیدارهی ئیتلاعاتی شارۆ شنۆ دوو کهس بە ناوەکانی یووسف ئەحمەدی و کوورش عەزیزی به تۆمهتی چالاکیی ئهمنیهتی دژ به کۆماری ئیسلامی دهسبهسهر کردوە.