سەتا ٥٠ی زێڕی ئێران لە کانگا زێڕەکانی شاری قوروە لە پارێزگای سنە بەهەرم دێت و، سەرەڕای دەوڵەمەند بوونی ئەو ناوچەیە، بەڵام بە هۆی پێڕانەگەیشتن لە ڕیزی شارە گەشەنەکردووەکانی پارێزگای سنەدایە.
بە پێی قسەکانی سەرپەرشتی کاروباری کانگاکانی پارێزگای سنە،
سەتا ٥٠ی زێڕی ئێران لە ناوچەی “قوروە”ی سەربە پارێزگای سنە بەرهەم دێ و، کانگای ساریگونی شاری قوروە لە گرنگترین کانگا زێڕەکان لە ئاستی جیهاندایە.
مێهدی مورادی بەرپرسی کانگاکانی کوردستان ڕایگەیاند ؛ کانگای ساریگونی قوروە ٨.١٤میلیۆن تۆن پاشکەوتی زێڕی هەیە.
بەرهەمهێنانی نیوەی زێڕی ئێران لە شاری قوروە، لە کاتێکدایە کە ئەو شارە لە هەژراترین و پر گرفت ترین شارەکانی کوردستانە .
بێکاری، هەژاری، تووشبوون بە مادە هۆشبەرەکان، هەڵوەشانەوەی بنەماڵەکان هەموو ئەو گرفتانەن لە شاری قوروە، کە بە تەرخان کردنی بەشێکی بچووک لە داهاتی بەرهەمهێنانی زێڕ چارەسەر دەبێ، بەڵام سەرەڕای بە پیت بوونی ئەو ناوچەیە، خەڵکی ناوچە لە ژێر هیڵی هەژاری دان و، لاوانی ناوچەی قوروە بۆ بژیوی ژیان روو لە شارەکانی دیکەی ئێران دەکەن.
پارێزگای سنە پێی کانگاکان و پوتانسیەلی سروشتی و هێزی مرۆیی ، دەتوانی لە ئاوەدانترین و دەوڵەمەنترین پارێزگاکانی ئێران بێ، بەڵام بە هۆی تاڵان کردنی سروەت وسامانی ئەو پارێزگایە لە لایەن بەرپرسانی ڕێژیمەوە ، هێشتاکە لە بنەما سەرەکییەکانی پێشکەوتن و ئاوەدانی بێبەشە.