به هۆی پێڕانه‌گه‌یشتنی پزیشكی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد به ناوی مه‌ولوود وه‌نه‌وشه گیانی له ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرتی هێرانا، ڕۆژی ڕابردوو به‌ندكراوێكی كورد به ناوی مه‌ولوود وه‌نه‌وشه خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد له زیندانی ورمێ به هۆی پێڕانه‌گه‌یشتنی پزیشكی گیانی له ده‌ست دا.
ناوبراو نه‌خۆشیی ڕیخۆڵه‌ی هه‌بوو و بۆ چاره‌سه‌ری پێویستی به نه‌خۆشخانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌بووه كه كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار له ناردنی خۆیان بواردوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به ناوبراو كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێ گوتی: وه‌نه‌وشه ماوه‌ی 4 ساڵه له زیندان دایه ناوبراو پێشتر له زیندانی مه‌هاباد بوو ماوه‌ی 4 مانگ ده‌بێ بۆ به‌ندیخانه‌ی ورمێ گواسترابووه‌وه و به هۆی نه‌بردنی بۆ پزیشك له نێو زینداندا گیانی له ده‌ست داوه.
ئه‌وه یه‌كه‌م جار نیه، پێشتریش هه‌ر له به‌ندیخانه‌ی ورمێ به‌ندكراوێكی دیكه به ناوی قوربانعه‌لی ئه‌میر ئیسماعیلی له به‌ندی 2 به هۆی پێڕانه‌گه‌یشتنی پزیشكی گیانی له ده‌ست دابوو.