2 چالاكی كرێكاریی كورد و ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ریی ئه‌نجومه‌نی سێنفیی كرێكارانی نانه‌واخانه‌كانی سنه به ناوه‌كانی یه‌دوڵڵا سه‌مه‌دی و ئه‌میر شه‌هابی له‌و شاره دادگایی كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی ماف نیوز، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2 كه‌س له ئه‌ندامانی هه‌یئه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ریی ئه‌نجومه‌نی سێنفیی كرێكارانی نانه‌واخانه‌كانی سنه به ناوه‌كانی یه‌دوڵڵا سه‌مه‌دی و ئه‌میر شه‌هابی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی درۆ، ئه‌ندامبوون له دامه‌زراوه ناقانوونییه‌كان و كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی جیهانیی كرێكار له‌لایه‌ن دادگای ئینقلاب له‌و شاره دادگایی كران.
ڕۆژی 25 بانه‌مه‌ڕی ئه‌مساڵ یه‌دوڵڵا سه‌مه‌دی و ئه‌میر شه‌هابی له‌گه‌ڵ چالاكێكی كرێكاریی دیكه به ناوی ئاڕمین شه‌ریفه به دانانی بارمته تا كاتی دادگاییكردن له زیندانی ناوه‌ندیی سنه ئازاد كران.
یه‌دوڵڵا سه‌مه‌دی و ئه‌میر شه‌هابی ڕۆژی 11ی بانه‌مه‌ڕ واته ڕۆژی جیهانیی كرێكار ده‌سبه‌سه‌ر كران و ئارمین شه‌ریفه حه‌وتوویه‌ك پاش ئه‌وان ده‌سبه‌سه‌ر كرابوو.