سه‌رله‌به‌یانیی رۆژی پێنج شه‌ممه ٣ی ئووتی ٢٠١٨ی زایینی، د. ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به هاوڕێیه‌تیی کاک ئیبراهیم زێوه‌یی نوێنه‌ری حیزب له هه‌ولێر سه‌ردانی مه‌کته‌بی پێوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دێموکڕاتی کوردستان له پیرمامی کرد و له‌لایه‌ن به‌ڕێز هۆشیار سیوه‌یلی به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دێموکڕاتی کوردستان و ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی پێوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتییه‌وه پێشوازییان لێ کرا.
له دانیشتنێکی دۆستانه‌دا هه‌ردوولا سه‌باره‌ت به بارودۆخی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌یی و پرسی کورد له پارچه جیاجیاکانی کوردستان و پێوه‌ندی و کارتێکه‌ریی خه‌باتی کورد به‌تایبه‌تی له باشوور و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان گفتگۆیان کرد. ئینجا هێندێک مه‌سه‌له‌ی پێوه‌ندیدار به لێکگه‌یشتن و هاوهه‌نگاویی هێزه سیاسییه‌کانی کورد له‌به‌ر رووناکایی رووداو و ئاڵوگۆڕه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی ناوچه و کوردستان تاوتوێ کران.
به‌شی دوایی کۆبوونه‌وه‌که بۆ باس و راوێژ سه‌باره‌ت به هاوکاریی نێوان حیزبه کوردییهكان له به‌ستێنی نێونه‌ته‌وه‌ییدا ته‌رخان کرابوو. له‌و به‌شه‌دا به‌تایبه‌تی له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی کاراتر کردنی زیاتری هێندێك که‌ناڵی لۆبیگه‌ری بۆ مه‌سه‌له‌ی کورد و یه‌ک له‌وان گرووپی کاری کوردانی رێکخراوی ئه‌نترناسیۆنال سۆسیالیست ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا.