هه‌یئه‌تێکی ڕێبه‌ریی حیزبی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تیی حیزبی شیوعیی کوردستان کۆبوونه‌وه.
دوانیوه‌رۆی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌١١ی پووشپه‌ری ٩٤ ( ٢ ی جولای ٢٠١٥ ) هه‌یئه‌تێکی ڕێبه‌ریی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان به سه‌رپه‌رستیی قادر وریا، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزب‌و هاوڕێیه‌تیی ئیبراهیم زێوهییو سۆران نوری، ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان سه‌ردانی مه‌کته‌بی سیاسیی حیزبی شیوعی کوردستان له شاری هه‌ولێریان کرد‌و له‌لایه‌ن شاندێکی حیزبی شیوعی به سه‌رپه‌رستیی دوکتۆر کاوه محمود ،جێگری سکرتیری حیزبی شیوعی کوردستانه‌وه، پێشوازییان لێ کرا .
له سه‌ره‌تای ئه‌و دانیشتنه‌دا قادر وریا، سه‌رپه‌رستی هه‌یئه‌تی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان به وردی باسی له رووداوه‌کانی دوو مانگی رابردووی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به‌تایبه‌ت رووداوه‌کانی سهرسنوی کێلهشینو جێگیربوونی هێزه‌کانی حیزبی دێموکڕات له ناوچه سنورییه‌کانی کوردستانی کرد. قادر وریا له‌و به‌شه له باسه‌کانیدا وێڕای باس له خوێندنه‌وه‌ی حیزب بۆ ئه‌و ئاڵوگۆڕانه پرسی چۆنیه‌تیی ههماههنگیو هاوکاری سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه‌کانی دوو لایه‌نی دێمۆکرات له‌سه‌ر سنووری به کارێکی گرینگ ناوبرد.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی باسه‌کانی ئه‌و دیداره‌دا شاندی حیزبی شیوعی‌و حیزبی دێمۆکراتی کوردستان بێجگه له خاڵه‌کانی ئاماژه‌پێکراو کۆمه‌ڵێک پرس‌و بابه‌تی فره‌ڕه‌هه‌ندی پێوه‌ندیدار به‌کێشه‌ی کوردیان له‌ئاستی ناوچه‌و به‌تایبه‌ت هه‌رێمی کوردستان که له‌هه‌موو لایهکهوهفۆکۆسی زیاتری له‌سه‌ره، هێنایه‌به‌رباس و پێکهوهتاووتوێ یان کردن.
له‌کۆتاییشدا دوو لایه‌ن له‌سه‌رهاوکاری، یه‌کریزی‌و ته‌بایی ماڵی کورد له نێوان حیزب‌و لایه‌نه‌سیاسییه‌کانی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان ، به‌بێ ده‌ستێوه‌ردان له‌کاروباری یه‌کتردا ، پێداگری کرایه‌وه.