ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی داوای له كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد كه ڕێز له مافی خه‌ڵكی ناڕازیی وڵاته‌كه‌یان بگرن.
به‌دوای بانگه‌وازی فراوانبوونه‌وه‌ی خۆپێشاندانه‌كان له شاره جیاجیاكی ئێران و ناڕه‌زایه‌تیی مه‌ده‌نیی خه‌ڵك، ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی داوای له كۆماری ئیسلامیی ئێران كردووه كه به توندی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ناڕازیی وڵاته‌كه‌یان نه‌كه‌ن.
لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه كه “مه‌ئموورانی ئه‌منیه‌تی ده‌بێ به هێوری هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن و، به هیچ شێوه‌یه‌ك چهكو چۆڵ به‌كار نه‌هێنن و به لێدان و كوتان خه‌ڵكی ناڕازی له حكومه‌ت بێده‌نگ نابن و ئه‌و خه‌ڵكه وه‌زاڵه‌هاتووه خوازیاری مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی خۆیانن.”
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا پێداگریی كراوه‌ته‌وه كه توندوتیژی له لایه‌ن چه‌ند كه‌سه‌وه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه كۆبوونه‌وه و خۆپێشاندانه ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به ئاراسته‌ی توندوتیژیدا بڕوا و، خه‌ساره‌تی گیانی لێ بكه‌وێته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یدا داوا له هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان كراوه گازی فرمێسك‌ڕێژ و گولله‌ی مه‌شقی و ڕه‌نگی دژ به خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌یان به‌كار نه‌هێنن و ئه‌وانه هه‌موو ده‌چن له خانه‌ی توندوتیژییه‌وه. گازی فرمێشكرێژ كاتێك ده‌بێ كه‌ڵكی لێوهربگیردرێ كه ئاستی توندوتیژی ئه‌وه‌نده به‌رز ببێته‌وه كه له كۆنتڕۆڵ ده‌ربچێ و خه‌ڵك زیان و زه‌ره‌ر له داموده‌زگان بگه‌یه‌نن.