ڕێکخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە راپۆرتێکی نوێ‌دا بڵاوی کردووەتەوە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران چەکی بە حووسییەکانی یەمەن داوە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فرانس پرێس، لە راپۆرتێكی نھێنی ١٢٥ لاپەرەییدا، كە لێژنەیەكی پسپۆڕان لە نەتەوە یەكگرتووەكان ئامادەی كردووە، بەڵگە لەسەر پێدانی مووشەك و فڕۆكەی بچووكی بێفڕكەوان و چەكی دیكەی جۆراوجۆر لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە هەیە کە بە حووسییەكانی یەمەنی داوە.
له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه كه تیمی پسپۆڕان و كارناسان له سه‌فه‌رێكدا بۆ عه‌ره‌بستان چاویان به پارچه و پاشماوه‌ی ئه‌و مووشه‌كانه كه‌وت كه له لایه‌ن حوسیه‌كانه‌وه‌ی ئاڕاسته‌ی عه‌ره‌بستان كراوه و به پێی نووسراوه‌ی سه‌ر ئه‌و مووشه‌كانه دروست كراوه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێرانن.
كارناسانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه كه ئه‌و مووشه‌كانه له ده‌ره‌وه‌ی یه‌مه‌ن دروست كراون و له لایه‌ن حوسیه‌كانه‌وه‌ی مونتاژ كراون.
هه‌ره له‌و پێوه‌ندییه‌دا كۆماری ئیسلامیی ئێران له نامه‌یه‌كدا بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌نووسێ ئه‌و مووشه‌كه پێشكه‌وتووانه مووشه‌كی ئیسكاده كه له لایه‌ن وڵاتی یه‌مه‌نه‌وه دروست كراوه.
ئه‌و كومیته‌یه له هه‌وڵی ئه‌وه دان كه به به‌ڵگه‌وه بیسه‌لمێنین كه كۆماری ئیسلامی مانگانه یارمه‌تیی ماڵی به حوسیه‌كان كردوه. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه تاران ره‌تی كردووه‌ته‌وه.












