ئیبراهیم زێوەیی ، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دیموکراتی کوردستان ، لە دیمانەیەکی تایبەت بە نوچەنێت، باس لە دۆخی داهاتووی ئێران ورۆژهەڵاتی کوردستان دەکات. پێیوایە کە حزبەکان بۆ هەر ئەگەرێک ئامادەن و زەرورییەت ئەم ناکۆکییەی ئێستایان ناهێڵێت.
نوچەنێت: دۆخی ئێران بەرەوکوێ دەڕوات. بەو ئاماژانەی کە دیارن؟
ئیبراهیم زێوەیی: دۆخی ئێران، ئێجگار قەیراناوی و ئاڵۆزە. لە ساڵانی رابردوودا قه‌ت تا ئێستا کۆماری ئیسلامی ئێران، به‌م جۆره تووشی ئاڵۆزی و قەیرانی لەم شێوەیە نەبووە. قەیرانەکە هەموو بوارەکانی ژیانیی سیاسی، ئابوری ، کۆمەڵایەتی و فه‌رهه‌نگی ده‌سه‌ڵاتی ئێرانی گرتۆتەوە، بەڵام ئێستا قه‌یرانی ئابورییه‌که‌ی لە هەموو بوارەکان دا بەرچاوترە. بە پێی ماهییه‌ته‌که‌ی ئەم رژێمە ، ناتوانێ قەیرانەکان چارەسەربکات، چونکە بە درێژایی ژیانی ئەم سیستمە ئیسلامییە،هه‌میشه قەیرانی بە قەیران چارەسەرکردووە و رێژیم له ناخی خۆی دا قەیران خوڵقێن بووە.
رژێمی ئیسلامی لە ساڵی ١٩٧٩دروشمیان ئەوەبوو، کە شۆرش بۆ وڵاتانی ئیسلامی سادر بکا به واتایه‌کی دیکه دەستوەردان لە وڵاتانی ئیسلامی دا بکه‌ن وئه‌م رژێمه هەمیشە قەیرانی بە قەیران چارەسەر کردووە و هاوکاتیش خۆی بە ئەدرەسی شیعەی جیهان پێناسه کردوه، له‌و باره‌یه‌وه خودی خامنەیی دەڵێت : ئەگەر ئێمه لە دەرەوەی ئێران شەڕ نەکەین دەبێ لە تاران و شیراز و ئیسفەهان، شهر له گه‌ڵ دوژمنانی نیزام دا بکەین.
ده‌بێ بگووترێ ئه‌وان تا ئێستا لەم سیاسەتەیان دا، تا ئەندازەیەک سەرکەوتوو بوون وتوانیویانه که هەژمونی خۆیان بەسەر وڵاتانی عیراق، سوریا، لوبنان، بەحرەین و یەمەن دا زاڵ بکه‌ن، بەڵام شتێکی روونه که فاکتەری ناوخۆیی و جیهانی رێگە نادات که لەوە زیاتر له سه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته فراوانخوازییه دا ، بەردەوام بن.
بۆ نموونە دۆناڵد ترەمپ، سیاسەتەکانی به گشتیی لە سیاسه‌تەکانی باراک ئۆباما سەبارەت بە ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست گه‌لێ جیاوازتره ولە ناو خودی حزبەکەی خۆشی دا که حیزبی کۆمارییه، تایبەتمەندی جیاوازی خۆی هەیە. له لایه‌کی دیکه‌ش ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل وهه‌روه‌ها دەوڵەتە عه‌ره‌بییه سوننە مەزههبییهکانیش له به‌رامبه‌ر ئێران و سیاسه‌ته فراوانخوازییه‌کانی له ئاستی ناوچه‌که دا راوه‌ستاون و خه‌ریکی خۆسازدانن وئه‌وان دەستوەردانەکانی ئێرانیان لەوە زیاتر پێ قبوڵ ناکرێ.
هه‌ر وه‌ک هه‌موومان ده‌زانین، که فاکتەری ناوخۆیی بۆ هه‌ر دیاره‌ده‌یه‌ک و به تایبه‌ت دیاره‌ده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی رۆڵی گه‌لێک سه‌ره‌کی ده‌بینێ، له‌و پێوه‌ندییه‌ش دا گوشار‌و زوڵم و زۆری له‌راده‌به‌ده‌ری رژێمی ئێران له بواری ئابوری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی، ته‌نگی به خه‌ڵک، هه‌ڵ چنیوه و خه‌ڵک چیتر ناتوانێ به‌رگه‌ی ئەو هه‌موو ژیانە سه‌خته بگرێ.ئێستا دروشمەکانی خه‌ڵکی خۆپیشاندهربه دژی کۆماری ئیسلامی ئێران، گۆڕانی به‌سه‌ر دا هاتوه و ئه‌وان له ته‌واوییه‌تی خۆی دا، نیزامی ئێران به رێفۆرمخواز و میانه‌ره‌و و توندره‌و، ره‌د ده‌که‌نه‌وه و دروشمی نه‌مان بۆ دیکتاتۆر و خامنه‌یی، ده‌ڵێنه‌وه.
نوچەنێت: ئایا ئەمریکا ویستی گۆڕانکاری لە ناوچەکە هەیە؟ یان وەک دەڵێن، جارێ پێویستی بە هێشتنەوەی ئێرانە بەرامبەر هاوپەیمانەکانی لە کەنداو تا بۆ گەرمکردنی بازاڕی چەک؟
ئیبراهیم زێوەیی: پێم وایه که ئه‌مریکا و به تایبه‌ت سه‌رۆک ترامپ ویستی گۆرانکاری له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست دا،هه‌بێ و لام وایه له‌و پێوه‌ندییه دا، کۆمه‌ڵێک هه‌نگاوی پراکتیکی نابێ که هاتنه ده‌ر له رێککه‌وتنی ئه‌تۆمی نێوان ئێران و 5+1 واتا به‌رجام، یه‌کێک له‌و کارانه‌یه و ناوبراویش له‌و چه‌ند رۆژه دا ئاماده‌یی وڵاته‌که‌ی بۆ تووێژ له‌گه‌ڵ ئێران له پێناو رێکخستنه‌وه‌ی رێککه‌وتننامه‌یه‌کی تازه‌ی ئه‌تۆمی ده‌ربریوه. به‌و مه‌رجه که ئه‌م رێککه‌وتنه زیاترله پێشوو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی وڵاتی ئه‌مریکا ، له‌به‌ر چاو بگرێ.
له‌و پێوه‌ندییه دا مایک پەمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، 12خاڵی داناوە کە دەبێ ئێران قبوڵیان بکا، واتا دەبێ ئێران تەسلیمی ویستەکانی ئەمریکا بێ، کە تەسلیمیش بوو واتا ده‌بێ واز لە ئایدۆلۆژی ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی شۆرش بێنێ و ده‌ست له دروشم و سیاسه‌ته فراوانخوازییه‌کانی خۆی هه‌ڵ گرێ، کە ڕاوه‌ستان بەرامبەر به ئیمپریالیزم و شەیتانی گەورە یه. به واتایه‌کی دیکه ئەمریکا تەسلیمی ئێران نابێ وئه‌وه رێژیمی ئێرانه که دەبێ ملکه‌چی ویسته‌کانی ئەمریکا بێ.
نوچەنێت: لە ئەگەری گۆڕانکاری لە ئێران، دۆخی رۆژهەڵاتی کوردستان چی لێ دێت؟
ئیبراهیم زێوەیی : شتێکی ئاشکرایه که بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێک و پێشهاتێکی تازه هەیە. رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەموو ناوچەکانی دیکه‌ی ئێران ئامادەتر و رێکخراوترە. رۆژهەڵات خاوەن حیزبی خۆیەتی کە رەگ و ریشەی مێژوویی خۆی لە ناو کۆمەڵگه‌ی رۆژهه‌ڵات دا، داکوتاوە. ئەم حیزبانەش خاوه‌نی پێشینه‌یه‌کی پڕ له خه‌بات و تێکۆشانی پڕ له سه‌روه‌ری له نێو کۆمه‌ڵگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانن و شارەزایی تەواویان له بوارەکانی سیاسی، کۆمەڵایەتی ، رێکخستن و چەکداری به بەپێی سروشتی ناوچەکە دا، هه‌یه. به بێ گومان ئەگەر بوارێک و ده‌رفه‌تێکی ناوچه‌یی بێتە پێشەوە ئێمه ده‌توانین به‌ته‌واوی سودی لێوەربگرین.
نوچەنێت: ئایا حیزبەکانی رۆژهەڵات، بەم پەرتەوازەییەی ئێستا دەتوانن دەسەڵاتی ئەم ناوچەیە بگرنە دەست؟
ئیبراهیم زێوەیی: هه‌رچه‌ند به‌لای ئێمه‌وه دۆخی حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ئێستا دا جێگای دڵخواز نییه، بەڵام خۆتان ده‌زانن که ئێمە وەکو پێنج حزبە سەرەکییەکەی رۆژهه‌ڵات، ناوەندێکمان هەیە بەناوی (ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران) که نزیکەی ساڵێکە دامەزراوە و هەندێک کاری کردوە، به‌ڵام ئەوەش بەس نییە و پێمان وایە، دەبێ ئەو ناوەندە پێکه‌وه کاری هاوبه‌شی زیاتر بکا و بەهێزتر بکرێ.
دیاره ئێمه بۆ هەر ئەگەرێک ئیرادەی پێکەوە کارکردنمان هەیە. ئەگەر لە ئێستاش دا وەکو پێویست نەبێ، لە داهاتوو زەروورەت وامان لێ دەکات کە لە بەرژەوەندی تەسکی حزبییەوە لەشتەکان نەڕوانین و له راستای بەرژەوەندی گشتی هه‌نگاوه‌کانمان چڕتر بکه‌ینه‌وه و بە دڵنیاییەوە ئێمه کاربۆ ئەوە دەکەین کە ئەم ناوەندە، ئەوەندە بەهێزبکەین کە بەرنامەی بۆ بەڕێوەبردنی داهاتووی کوردستانی هەبێ.
نوچەنێت: لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و لە ناو ئەندامانی حیزبە رۆژهەڵاتییەکان، باس لە رێککەوتنی پژاک و ئێران دەکرێت. رای ئێوە لەم بارەیەوە؟ ئایا هیچ هەوڵێک بۆئەو مەبەستە لە ئارادایە؟
ئیبراهیم زێوەیی: به‌ڵێ ئێمه‌ش ئاگادارین که ئه‌وان لەو ماوەیە دا روانگەی خۆیان له تۆره‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان دا، بڵاوکردۆته‌وه کە ئەگەر کۆماری ئیسلامی هەندێک ریفۆرم بکات، ئەوان ئامادەگییان بۆ ئەم کارە هەیە، بەڵام دەبێ ئه‌وه بزانین که هیچ حیزب و لایه‌نێکی سیاسی به‌ته‌نیا ناتوانێ له سه‌ر پرسی سه‌ره‌کی کوردستان سه‌ودا بکا و ده‌بێ ئه‌وه‌ش زیاد بکه‌ین که پژاک له چاو حیزب و لایه‌نه سه‌ره‌کییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له نێو کۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵات دا خاوه‌نی کاریگه‌رییه‌کی ئه‌وتۆ نییه که له کارێکی له‌م چه‌شنه دا، سه‌رکه‌وتوو بێ. پێشم وایه که له هه‌لومه‌رجی ئێستای رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا ، پرسی سه‌ره‌کی کورد به بێ ئاوڕدانه‌وه له ناوه‌ندی هاوکاری حیزبه‌کانی کوردستانی ئێران ، شانسی سه‌رکه‌وتنی نییه.
نوچەنێت: ئایا پژاک داهاتووی لە ئێران هەیە؟ هەندێ لە ئه‌ندام و چالاکوانانی ئێوە بە توندی داهاتووی ئەوان لە رۆژهەڵات رەتدەکەنەوەو دەڵێن، داهاتوویان لە ئێران نییە، بەڵام وەک دەبینن ئەوان لایەنگرو شەهیدیان هەیە.
ئیبراهیم زێوەیی: رۆژهەڵاتی کوردستان خاوەن سیمبولی خۆیەتی وەکو : ئاڵا، پێشمه‌رگه، سروودی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی ره‌قیب که سه‌رچاوه‌گرتوو له کۆماری کوردستانن، که دواتر هەندێک خووو خده‌ی دیکه‌شی وه‌ک رێزمان و نەریتی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌خۆ گرتوه که بە گشتی دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌کانیش تێیدا هاوبه‌شن و له لایه‌کی دیکه‌ش ئه‌و سیمبول و فه‌رهه‌نگ و کلتووره ره‌گ و ریشه‌ی قوڵی له نێو هه‌ناوی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵات دا، داکوتاوه. هه‌روه‌ک ده‌شزانن که له روانگه‌ی حیزبه‌کانی پێکهێنه‌ری ناوه‌ندی هاوکاری حیزبه‌کانی کوردستانی ئێران دروشمی سه‌ره‌کی چاره‌سه‌ری پرسی کورد له ئێران ، خۆی له فیدرالیزم دا، پێناسه ده‌کا وئه‌وان له سه‌ر چۆنیێتیی به‌رێوه‌بردنی داهاتووی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ، روانگه و خاڵی هاوبه‌شی زۆریان پێکه‌وه ، هه‌یه.
نوچەنێت: کەواتە ئێوەش پێتانوایە داهاتوویان نابێ؟
ئیبراهیم زێوەیی: لەبهینی سفرو سەد دا ژمارەی زۆرمان هه‌یه و بێگوومان حاشا له بوونیان ناکرێ، بەڵام ئەوان ئه‌و ژمارەیهکی بەرچاوە نین کە بەبێ هاوکاری و هەماهەنگی حزبەکانی دیکه رۆڵێکی وایان له چه‌ندوچۆنیی چاره‌سه‌ری پرسی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا، هەبێت. هیوادارین ئەوانیش بەگرتنە بەری رێگایەکی سەربەخۆ، بە لە بەرچاوگرتنی سیمبول و مێژووی خەبات و تێکۆشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بتوانن واقعیه‌ته‌کانی عه‌ینی و زیهنی کۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵات باشتر ده‌رک بکه‌ن و به ره‌چاوکردنی تایبه‌تمه‌ندییه باوه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، که‌لێنه‌کانی نێوان خۆیان و حیزبه‌کان و خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵات، که‌متر بکه‌نه‌وه.
نوچەنێت: حزبێکی دیکەی ئێرانی بەناوی(پارتی نەتەوەیی) لە ئێران چالاکە. دەگوترێ لقی کوردستانی ئەو ناوچەیە لەبواری کۆمەڵگەی مەدەنی لەسەر فەرهەنگ و بە فەرمی کردنی زمانی کوردی کاردەکەن. راتان لەسە ئەم حزبە چییە؟
ئیبراهیم زێوەیی: زانیارییەکی ئەوتۆم لەسەر ئەم حزبە نییە و بۆیه پێم خۆش نیه نه‌زه‌ری له سه‌ر بده‌م، بەڵام ئێمه بەرگری لە هه‌ر هەنگاو و خەباتێکی سیاسی و مەدەنی دەکەین که له راستای خزمه‌ت به وهیهێنانی ئامانجه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی کورد دا، بێ.
نوچەنێت: دەگوترێ ئەندامانی (پارتی یەکێتی نەتەوەیی) لە ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) پێکهاتوون؟
ئیبراهیم زێوەیی: ئێمە وەکوو حیزبی دیمۆکراتی کوردستان، به بێ شناخت وزانیاری ورد له سه‌ر هیچ ره‌وتێکی سیاسی یا کۆمه‌ڵایه‌تی داوه‌ری ناکه‌ین.