ئه‌ندامی كانوونی باڵای شورای ئیسلامیی كار وێڕای ئاماژه به دابه‌زینی نیوه به نیوه‌ی توانای كڕینی كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كانی ژیان بنه‌ماڵه‌ی كرێكاران گوتی: له حه‌شیمه‌تی 80 میلیۆن كه‌سی ئێران نزیك به 53 میلیۆن كه‌سی كرێكارن و له ڕێی كرێكارییه‌وه ده‌ژین كه به هۆی دابه‌زینی توانای كڕینی كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كانی ژیان كاریگه‌ریی ڕاسته‌قینه‌ی له‌سه‌ر داڕمانی ئابووریی ئه‌و وڵاته هه‌یه.
به پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، عه‌لی ئه‌سڵانی، ئه‌ندامی كانوونی باڵای شورای ئیسلامیی كار ڕایگه‌یاند: به هۆی قه‌یرانیی ئابووری له‌وانه‌یه بنه‌ماڵه‌ی كرێكارێك له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا نه‌توانێ یه‌ك ژه‌م گۆشت بكڕێ.
به‌و پێیه مه‌ودای نێوان هێڵی هه‌ژاری و ئاوسان دیارده‌یه‌كی گه‌وره دروست بووه ئه‌گه‌ر بیرێك له‌وه نه‌كرێته‌وه ئابووریی ئێران له‌وه‌ش زیاتر تێكده‌ته‌پێ و بێكاریی خه‌ڵكی به‌ده‌اوه ده‌بێ.
ئه‌سڵانی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێڵی هه‌ژاری گوتی: پێش له ساڵی 1397 هێڵی هه‌ژاری له شاره گه‌وره‌كانی ئێران 2 میلیۆن و 800 هه‌زار تمه‌ن تا 3 میلیۆن و 500 هه‌زار تمه‌ن له‌به‌ر چاو گیراوه ئه‌وه له حاڵێكدایه كه كرێكاران یه‌ك میلیۆن و 200 هه‌زار تمه‌ن هه‌قده‌ست وه‌رده‌گرن، ئه‌و مه‌ودایه هیچ كات پڕ نابێته‌وه و له‌و قه‌یرانه‌ی ئێستادا هه‌ژاره‌كان هه‌ژارتر ده‌بن.