ئازیتا موئمنی ناسراو بە ئازیتا لوقمان کیژۆڵەی بەهەرمەندی خەڵکی شنۆ، کە دانیشتووی باشووری کوردستان، بەهەوڵ وماندووبوونی بنەماڵەکەی و کەسانی دڵسۆز، یەکەمین کلیپی ئاوازی خۆی تۆمار کرد.
ئازیتا کچی هاوڕێ لوقمان موئمنی کادری حیزبی دێموکراتی کوردستانە، کە چەند ساڵێکە بە لێهاتوویی و تواناییەوە خەریکی کاری میووزیک و مووسیقی کوردییە.
یەکەم کلیپی ئازیتا لە ژێرناوی “مەمتۆرێنە” تێکستی ئەو ئاوازە هی دڵیر محەممەدەو شادمێهر نامۆ دابەشکردنی بۆ کردوەو، محەممەد شیروانی دەرهێنەری ئەو کلیپەیە.
جێیوەبیرهێنانەوەیە ئازیتا موئمنی ساڵی ڕابردوو لە بەرنامەی هونەریی “کوردستان کیدس ڤویس” لە نێوان ٦٠ منداڵی بەهرەمەند توانی پلەی یەکەم بەدەست بهێنێ و کارناسانی بواری مووسیقا بە کیژۆڵەیەکی داهاتووداری دەزانن لە بواری هونەری گۆرانی کوردییەوە.