دادگای شۆڕشی شاری سنه سزای سێ مانگ‌و یه‌ک ڕۆژی به‌سه‌ر حامید مهحموودنژاددا سه‌پاند.
به‌پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕه‌کانی چالاکانی کرێکاری حامید مه‌حموودنژاد ڕۆژی چوارشه‌ممه، ١٠ ی پووشپه‌ڕ له‌لایه‌ن دادگای شۆڕشی ئه‌و شاره‌وه به تۆمه‌تی ” ته‌بلیغ دژی نیزام”و ” هه‌وڵدان له دژی ئه‌منیه‌تی میللی” دادگایی کراوه‌و سزای 3 مانگ‌و ڕۆژێکی به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
حامید مه‌حموودنژاد ڕۆژی ٢٩ ی خاکه‌لێوه‌ی ئهمساڵو له‌به‌ره‌به‌ری ڕۆژی جیهانیی کرێکاردا له ده‌ره‌وه‌ی ماڵی خۆیان له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کرا. ناوبراو که له کاتی گیرانیدا به‌رگری له خۆی کردبوو، له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ڕیژیمه‌وه به توندی لێیدرابوو. ئه‌و دوای نیزیک به مانگێک مانه‌وه له زیندانی ئیلاعات به دانانی بارمته‌ی ١٥ میلیۆن تمه‌نی به شێوه‌ی کاتی ئازاد ببوو.
شایانی باسه ئه‌و ئه‌ندامه‌ی کۆمیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ دامه‌زراندنی رێکخراوه کرێکارییه‌کان که ئێستا حوکمی 3 مانگ‌و ڕۆژێک زیندانی بۆ بڕاوه‌ته‌وه، پێشتریش له‌لایه‌ن دادگای شۆڕشی شاری سنه‌وه حوکمی ساڵێک زیندانیی هه‌ڵپه‌سیراوی به‌سه‌ردا سه‌پابوو.