زیاتر له 2 هه‌زار كه‌س له كرێكارانی كوردی كوره‌خانه‌كانی ته‌ورێز مانیان گرت و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه برد. هه‌روه‌ها كرێكارانی كارخانه‌ی سمیتی ورمێ‌ش به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه.
به پێی هه‌واڵی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، زیاتر له 2 هه‌زار كه‌س له كرێكارانی كوردی كوره‌خانه‌كانی خشتبڕین له ته‌ورێز به هۆی كه‌میی هه‌قده‌سته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و مانیان گرت.
كرێكارانی كوره‌خانه‌كانی ته‌ورێز ساڵی پێشوو به نرخی هه‌ر 100 خشت بڕی 37 هه‌زار تمه‌نیان وه‌رده‌گرت، قه‌رابوو ئه‌مساڵ نرخه‌كه‌یان بۆ به‌رز بكه‌نه‌وه به‌ڵام تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ هه‌ر وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه و هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌لاكانیان بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خشت بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه و به ناچاری مانیان گرتووه.
یه‌كێك له كرێكارانی كورده‌ی ئه‌و كوره‌خانانه ده‌ڵێ: “ئێمه زیاتر له 500 بنه‌ماڵه‌ی كورد كه حه‌شیمه‌تمان زیاتر له 2 هه‌زار كه‌سه كه له كوره‌خانه‌ی‌كانی ته‌ورێز خشت ده‌بڕین و له هه‌مبه‌ر ئه‌و كاره تاقه‌تپڕوكێنه‌دا نرخێكی یه‌كجار كه‌م وه‌رده‌گرین. هه‌ر بۆیه داوامان له خاوه‌نكاره‌كان كردووه كه نرخی گونجاومان بۆ دیاری بكه‌ن و بۆ ده‌بێ هه‌ر وه‌ك ساڵی پێشوو بێ. چه‌ندین جار ناڕه‌زایه‌تیمان ده‌ربڕیوه و ئه‌و جاره به ناچاری ده‌ستمان له كار كێشایه‌وه و هه‌روه‌ها چه‌ندین جاریش ئیداره‌ی كارمان ئاگادار كردووه‌ته‌وه به‌ڵام تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان بێ ئاكام بووه‌ته‌وه و هیچ نرخێك زیاد نه‌كراوه و هه‌ر بۆیه ده‌ستمان له كار كێشاوه‌ته‌وه و خوازیاری ماف و هه‌قی زه‌حمه‌ته‌كانی خۆمانین.”
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا كرێكارانی كارخانه‌ی سمیتی ورمێ‌ش سه‌باره‌ت به فرۆشتنی ناقانوونیی ئه‌و كارخانه‌یه ناڕ‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه نافه‌رمانیی مه‌ده‌نی و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك به شێوه‌یه‌ك به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه و خه‌ڵك چاو گوێیان كراوه‌ته‌وه و خوازیاری مافی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیانن.
جگه له مانگرتنی شۆفیرماشێنه‌كان له ئێران، كرێكارانی ئاسنه ڕێی نیشابوور، سه‌بزه‌وار، كاشمه‌ر، شه‌ڕه‌فخانه‌ی ئازه‌ربایجان، تاكسی ته‌له‌فوونیی تاران و زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران به هۆی قه‌یرانی ئابووری و سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی كاربه‌ده‌ستانی ڕێژیم وه‌زاڵه هاتوون و مانیان له كار كردووه و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه برد.