رەسووڵ سۆفی قادری ناسراو بە حاجی رەسووڵی بیشاسبی ناوچەی سەردەشت و دانیشتووی نەڵاس کە کەسێکی خۆشناو و گەلدۆست بوو، بە هۆی نەخۆشییەوە شەوی ٦ لەسەر حەوتی گەلاوێژی ٩٧ی هەتاوی ماڵاوایی لە ژیان کرد.
حاجی رەسووڵ سۆفیقادری دوای شۆڕشی گەلانی ئێران و دەسپێکی خەباتی ئاشکرای حیزبی دێموکرات ، وەکوو ئەندامێکی چالاکی حیزب، لە ئەوپەڕی خەمخۆرییەوە رۆڵی خۆی نواند.
ناوبراو لە سەردەمی هێرش بۆ سەر کوردستان و خەباتی چەکداریی حیزبی دێموکرات ئازایانە لە هێزی بەرگریدا ، لە خاک و خەڵکی خۆی بەرگری کرد و لە زۆربەی شەڕەکانی ئەوکاتی ناوچەی سەردەشت کە لە نێوان سپای داگیرکەر و، هێزی پێشمەرگە هاتووتە ئاراوە ، بەتایبەتی لە ساڵی ٥٩ی هەتاوی تا ساڵی ٦٢ رۆڵی چالاکانەی هەبووە.
حاجی ڕەسووڵ لە بەر ئەوەی تاقانە کوڕی بنەماڵەکەی بوو ، گەڕایەوە گوندی خۆیان و خزمەتی دایک وباوکی کرد.
بە پێی گوتەی ناسیاوانی حاجی ڕەسووڵ سۆفی قادری تا دوایین چرکەی ژیان لەگەڵ تێکۆشەرانی دێموکرات هەر لە پێوەندیدا بوو ، هەروەها وەکوو کەسێکی خەمخۆر و تێکۆشەر لە ناوچەی سەردەشت جێگای ڕیز و حورمەتی تایبەت بوو.
ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەئەرکی خۆی دەزانێ کە یادوناوی خۆمخۆرانی حیزب بەرز ڕابگرێ و، بەو بۆنەیەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆی پێشکەش بە بنەماڵەی حاجی ڕەسووڵ دەکاو ، هیوای سڵامەتییان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.