کۆڵبه‌رێکی دیکه‌ی کورد به ته‌قه‌ی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی به توندی بریندا بوو.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی که‌مپینی به‌رگری له زیندانیانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی کازم ڕه‌حمانی، کۆڵبه‌رێکی خه‌ڵکی گوندی ” گزه” له ناوچه‌ی سهلاسو باوه‌جانیی سه‌ر به کرماشان که‌وتۆته به‌ر ده‌سڕێژی ڕاسته‌وخۆی هێزه چه‌کداره‌کانی ڕێژیم‌و به توندی بریندار بووه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته کازم ڕه‌حمانی که ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی ئیمام ڕه‌زای کرماشان له ژێر چاوه‌دێریی پزیشکی دایه.، بێ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هێزه چه‌کداره‌کانی ڕێژیمه‌وه ئاگادار بکرێته‌وه یان پێش لێدانی ڕاسته‌وخۆی ته‌قه‌ی هه‌وایی کرابێ، که‌وکوژی دراوه‌ته به‌ر ده‌سڕێژو لێیدراوه، له حاڵێکدا ئه‌و کاسبکارێکی مه‌ده‌نی بووه‌و نه باری قاچاغی پێ بووه و نه چه‌کی پێبووه تا مه‌ترسییه‌ک بۆ سه‌ر هێزه‌کانی ڕێژیم بووبێ؛ هه‌ر بۆیه‌ش ته‌قه‌کردن له ناوبراو به ئانقهستو به مه‌به‌ستی کوشتنی بووه.
شایانی باسه هه‌ر له حه‌وتووی ڕابردوودا دوو کۆڵبه‌ری کورد یه‌کیان له سه‌ڵماس‌و ئه‌وی دیکه‌یان له سه‌رده‌شت که ناوی خوسره‌و ئه‌مینزاده بوو، به ته‌قه‌ی هێزه‌کانی ڕیژیم له ناوچه‌ی ورمێ کوژران.