سه‌ناتۆرێكی په‌له به‌رزی كۆماریخوازی ئه‌مریكا وێڕای پشتیوانی كردن له سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران گوتی: ئورووپا ده‌بێ خۆی یه‌كلا بكاته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌بێ یان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌مێنێته‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی حكومه‌تیی فارس، سه‌ناتۆر لیندسی گراهام، داوای له وڵاتانی ئورووپا كرد كه بۆ فشارهێنان بۆسه‌ر ئێران هاوكاریی ئه‌مریكا بكه‌ن.
گراهام به كاناڵی تلویزیۆنی فاكس نیوزی ڕاگه‌یاند كه ئورووپا له جیاتی ئه‌وه‌ی كه بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران با هاوكاریی ئه‌مریكا و ڕێژیمی ئێران بگۆڕین.
ناوبراو وێڕای پشتیوانی كردن له هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا له هه‌مبه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێران به توندی پێداگریی له‌سه‌ر فشاره‌كانی مایك پۆمپئۆ و جۆن بوڵتۆن ده‌كه‌ینه‌وه و به ته‌واو مانا پشتیوانی ده‌كه‌ین.
ئه‌و سه‌ناتۆره كۆماریخوازه له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێ، ڕووسیه، كوره‌ی باكوور و ئیسلامی توندئاژۆ هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌ن بۆسه‌ر ئه‌مریكا و جیهان، به‌ڵام گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه به بڕوای من ڕێژیمی ئێرانه، ئه‌وانه “نازیی مه‌زهه‌بین” و بۆ سه‌قامگیریی ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست ته‌نیا ڕێگه ده‌بێ كۆماری ئیسلامی نه‌مێنێ و پشت داخوازه‌كانی خه‌ڵكی ئێران بگرین.
ناوبراو له حاڵێكدا ئه‌و قسانه ده‌كا كه عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران حه‌وتووی ڕابردوو گوتی: ئه‌گه‌ر بۆ چاره‌سه‌ریی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا وتووێژ بكه‌ین ئه‌وه هه‌ڵه‌مان كردووه چونكه ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ سیستەمی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی كێشه‌ی هه‌یه و نایه‌وێ ئه‌و ڕێژیمه له‌سه‌ر كار بێ.